
گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
دادگەی فیدراڵیی عێراق سکاڵای پێکهاتەکانی سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، مانگی ئایار بڕیار لەسەر ئەم بابەتە دراوە.
لێدوانی فەرمی: ئازاد کورەچی سەرۆکی پارتی میللەتی تورکمانی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئەوەی بەرامبەر تورکمانەکان کراوە غەدرە، چونکە 90%ـی تورکمان لە هەولێرە، کەچی کورسییەکانی لەگەڵ قەزایەکی وەک کفری وەک یەکە، ئەوانەی ئەم بڕیارەیان داوە یان هیچ لەبارەی تورکمانەکان نازانن، یان بابەتەکە سیاسییە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەمڕۆ دادگەی فیدراڵی لەبارەی سکاڵای پێکهاتەکان کۆبووەوە و هەر حەوت سکاڵاکەی پێکهاتەکانی بە بڕیاری 126ـی فیدراڵی 21-05-2024 وەڵامی سکاڵاکەی داوەتەوە و ڕەتیکردووەتەوە و ڕایگەیاند "ئەم بابەتە کۆتایی هاتووە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە سکاڵاکان داواکراوە سیستمی تۆماری ناوی بەربژێرەکان ڕابگیرێت، داوا کراوە چوار بازنەی هەڵبژاردن ڕابگیرێت و بکرێتەوە بە یەک بازنەی هەڵبژاردن، هاوکات کورسیی پێکهاتەی تورکمان بۆ پێنج کورسی زیاد بکرێتەوە، داوای لەبەرچاوگرتنی کورسییەکانی پێکهاتەی ئاشووری و کلدان و ئەرمەنییەکان کراوە، داوای هەمواری ئەو ماددەیە دەکرێت کە کورسیی پەرلەمانی کەم کردووەتەوە بۆ 100 کورسی.
باکگراوند: بڕیارە 20-10ـی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە چوار بازنە بکرێت، ژمارەی کورسییەکانی بە پێکهاتەکانەوە 100 کورسی دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بەشێک لە کۆچبەران ڕەوانەی وڵاتی سێیەم دەکات
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هیندستان سەرەڕای فشارەکانی ترەمپ لە کڕینی نەوتی ڕووسی بەردەوام دەبێت
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر پڕۆژەی "زبڵەکان جیابکەرەوە و ژینگە بپارێزە" ڕاگەیێنرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
5 کاتژمێر لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمساڵدا دۆسیەی بریکارەکانی خۆراک بە ئەلیکترۆنی دەکرێت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ بێ ئاوی و بێ کارەبایی دانیشتووانی گەزنەی هەراسان کردووە