
گرافیک: ئاڤا نیوز
لەوانەیە زیادەڕەوی نەبێت ئەگەر بڵێین هیچ سەرۆکوەزیرانێکی هەرێمی کوردستان نەبووە، هێندەی مەسرور بارزانی لەلایەن هێز و لایەنە سیاسییەکانەوە دژایەتی کرابێت و کرابێتە ئامانج.
تەنانەت دروشمی بەشێک لە هێزەکان بەم دواییانە گوزارشتی لەم دۆخە کردووە. یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ئاشکرا بە پارتی دەڵێت، "لە هەڵبژاردنی داهاتوو نە ئێوە حکومەت دروست دەکەن و نە سەرۆکوەزیرانەکەشتان دەبێتەوە سەرۆکوەزیران".
دەبینیت پارتێکی وەک یەکگرتووی ئیسلامی، کە زۆرجار وەک پارتێکی نەرم ناسراوە، لە بەرامبەر کابینەی نۆ تاڕادەی پۆپۆلیستی و بانگەشە دەڕوات، تەنانەت قسەی پڕوپاگەندەش بە لیستی مووچەوە دەکات!
ئەم دژایەتییانە بۆ مەسرور بارزانی لەکاتێکدایە زۆرێک لەو دروشم و پاکێجانەی کە ئەو هێزانە لە ڕابردوو داوایان کردووە لەسەر دەستی ئەو ئەنجام دراون. بگرە بەشێک لەو هەنگاوانەشی کە پێش خۆی نراون و بە زیانی خەڵک بوون، لای بردوون، دیارترینیشیان بڕیاری نیومووچە و چارەگە مووچە بوو.
کەچی ئەم هێزانە نەک دەستخۆشییان نەکردووە بگرە تووندتربوون بەرامبەری؛ بۆ نموونە هەڵگرتنی پاشەکەوت هیچ دەستخۆشییەکی لەلایەن ئەو هێزانەوە بەدوای خۆیدا نەهێنا، هەروەها بەدیجیتاڵیکردنی سیستمی دارایی لەبری دەستخۆشی، دژایەتیی هەژماری منی لێکەوتەوە!
تەنانەت بەم دواییانە بە گرێبەستکردنی 38 هەزار وانەبێژ، کۆکردنەوەی داهاتی ناوخۆ و هەوڵی کۆتاییهێنان بە قەیرانی مووچە، کارکردن بە ئاراستەی ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا هەموو ئەمانە کە پێشتر نەدەکران، بەڵام کابینەکەی مەسرور بارزانی هەر لە سەرەتاوە هەنگاوی بۆ نا، نەک لەلایەن هێزە سیاسییە بەناو ئۆپۆزیسیۆنەکانەوە پشتیوانی نەکرا، بەڵکو هەوڵی تێکدانیشی درا. یەکێتیی نیشتمانی کە خۆی بەشدارە لە حکومەت لەژێرەوە هانی پەیج و ڕاگەیاندنەکانی دەدات، خەڵک بکەنە دوژمنی پرۆژەی هەژماری من.
هەموو ئەمانە پێمان دەڵێن، کێشەی ئەم هێزانە خواستی خەڵک و بەرژەوەندیی گشتی نییە، بەڵکو گرفتیان لەگەڵ مەسرور بارزانی جێبەجێنەکردنی خواستە حیزبی و کەسییەکانی خۆیانە، کە خۆی ڕێگرە لەو کارانەیان.
ئەو هێزانە گرفتیان ئەوەیە مەسرور بارزانی هەر لە سەرەتاوە باوەڕی بە بەپارەدارکردنی حیزب و کەسایەتییە سیاسییەکان نەبووە و نییە، بەڵام وێڕای قەیرانی دارایی سەخت، حیزبەکان هەر چاویان لە پارەدارکردنی حیزبە، مەسرور بارزانیش هات و پێی گوتن ئەو سەردەمە گوزەشت پارەی میللەت بخرێتە قورگی ئەو کەسانەی کە ئێستا دەهۆڵ لەدژی کابینەکەی دەکوتن. ئاخر لە ساڵانی پێشوودا لەگەڵ ئەوەی مووچە لە فولەوە بووە چارەگە مووچە، بەڵام لەولاوە پارەدارکردنی حیزب و کەسایەتییەکان هەر بەردەوام بوو، مەسرور بارزانیش هات و ئەم هاوکێشەیەی هەڵگێڕایەوە، وەکو ئیمام عەلیش دەفەرمووێت: "سەیری تیرەكان بکەن، ڕوویان لە كێ بوو، بزانن ئەو کەسە ڕاستە".
بەکورتی و بەکوردی مەسرور بارزانی ئەم نانە چەور و بەرژەوەندییە کەسی و حیزبییانەی بڕی، بۆیە ئەوانیش دژایەتی دەکەن.
نوێترین بیروڕا
ڤیزت کوردستان؛ جیهان لە کوردستانە
10 حوزەیران
منداڵ ئامرازێک نییە بۆ بەھەڕمێنکردنی کەناڵێک یان پێشکەشکارێک
8 حوزەیران
جیابوونەوەی ناشیرینی ترەمپ و مەسک
7 حوزەیران
ئەحکام و ئاداب و حیکمەت و گەورەیی قوربانیكردن
4 حوزەیران
جووڵە ناوەختەکەی یەکگرتووی ئیسلامی و بزە گاڵتەئامێزەکەی سوودانی
4 حوزەیران
ئیرادەی گەلی کوردستان لە هەموو پیلانێکی قەیس خەزعەلی بەهێزترە
1 حوزەیران
تاوانی بڕینی مووچەی فەرمانبەران، لە ڕوانگەی یاسا و ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان
31 ئایار
سیاسەتی ترەمپ: دەستێوەرنەدان
31 ئایار
سفرەمان خاڵی دەکەن.. بەڵام کاسەمان پڕبووە و لێی دەڕژێ
31 ئایار
ئێستا ئیتر کاتی یەکدەنگییە
29 ئایار
- بیروڕا
- 10 حوزەیران
ڤیزت کوردستان؛ جیهان لە کوردستانە
- بیروڕا
- 7 حوزەیران
جیابوونەوەی ناشیرینی ترەمپ و مەسک