
سێ لێدوانی گرنگ لە دۆناڵد ترەمپ و ئەندامانی حکومەتەکەیەوە ڕوونکەرەوەی ڕێبازەکەیانن لە سیاسەتی دەرەوەدا. یەکەمیان لە ترەمپەوەیە کە لە ڕیازی پایتەختی سعودیە گوتی: "ئەو ڕۆژانە کۆتاییان هات کە دەستێوەردەرانی ڕۆژئاوایی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەفڕین تا سەبارەت بە چۆنیەتیی ژیان و بەڕێوەبردنی کاروباری تایبەتی خۆتان وانەتان پێ بڵێنەوە". دووەمیان لە جەی دی ڤانسی جێگری ترەمپەوەیە کە لە دوایین وتاریدا ڕەخنەی لە بیری "دروستکردنی نەتەوەکان و دەستێوەردان لە کاروباری وڵاتانی دیکە" گرت. سێیەمیشیان لە تۆم بەراک، نێردەی ترەمپ بۆ سووریاوەیە کە لە پۆستێکی خۆی لە "ئێکس" نووسیویەتی: "سەردەمی دەستێوەردانەکانی ڕۆژئاوا کۆتایی هات... داهاتوو بۆ چارەسەرە هەرێمییەکان دەگەڕێتەوە کە لەسەر بنەمای هاوبەشی و دیپلۆماسیەتی بنیاتنراو لەسەر ڕێزن".
ئەگەر بمانەوێت دیدگای ترەمپ کورت بکەینەوە، ئەوا بریتییە لە دەستێوەرنەدان. ڕوونە کە ترەمپ لە قسەکەیدا مەبەستی لەوانەی پێشووی خۆیەتی. جۆرج بووش دەستێوەردانی لە ئەفغانستان و عێراق کرد، جۆ بایدن دەستێوەردانی لە ئوکرانیا کرد، باراک ئۆباما دەستێوەردانی لە "بەهاری عەرەبی" کرد و ڕێککەوتنی ئەتۆمی بەست کە بە هۆیەوە کلیلەکانی هەرێمەکەی دایە دەست تاران.
بەڵام دەستێوەرنەدان بیرۆکەیەکی گشتی و فراوانە، بەتایبەتی کاتێک بەهێزترین وڵاتی جیهان ڕایدەگەیەنێت. ئەمە بە دیاریکراویی واتای چییە؟ سەختە وێنای ئەوە بکەین ئەمریکا، بە بێ دەستێوەردان لە ناوچە جیاجیاکانی جیهان، جیهانێک دروست بکات کە ئێمە تێیدا دەژین. ئەگەر ئەڵمانیای نازی نەڕوخاندایە و ڕێگریی لە سەرکەوتنی ئەڵمانیا نەکردایە، سەخت دەبوو بۆ ئەوروپا کە سەقامگیر بێت و لە ڕووی ئابوورییەوە گەشە بکات. ئەمەش کاتێک ڕووی دا کە ئەڵمانیای نازیی گۆڕی بۆ دیموکراسییەکی ئاشتیخواز. ئەگەر ژاپۆنی تووشی شکست نەکرادیە و لە ڕووی سیاسی و ئابوورییەوە نەیگۆڕیایە، سەخت دەبوو کە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا ببوژێنەوە کە بەردەوام لە پەلامارە ژاپۆنییەکان زیانیان بینیوە. سەخت دەبوو بۆ چین کە ڕێڕەوەکەی بگۆڕێت و گەشە بکات ئەگەر ژاپۆنی سەربازی ئامادە بووایە بۆ پەلاماردانی.
هەندێک مێژوونووس بانگەشەی ئەوە دەکەن کە کشانەوەی ئەمریکا دوای جەنگی یەکەمی جیهانیی بووە هۆی سەرهەڵدانی ئەڵمانیای نازی. ئەمریکا وانەیەکی باشی لەمە وەرگرت و دوای جەنگی دووەمی جیهانی ئەو هەڵەیەی دووبارە نەکردەوە.
لە کەنداو، دەستێوەردانی ئەمریکامان بینی کە کوەیتی ئازاد کرد و دوای چەند مانگ لە لەناوچوون، دووبارە خستیەوە سەر نەخشە. چی دەبوو ئەگەر پێچەوانەکە ڕوویدایە؟ ڕەنگە سەدام تا ئەم ڕۆژەش کوەیتی داگیرکردبوو. ئایا کەنداو سەقامگیر دەبوو و زیاتر بەرەو گەشەپێدان دەچوو لەگەڵ بوونی دراوسێیەکی زەوتکار کە بەردەوام هەڕەشەیان لێ دەکرد؟ بە ئەگەری زۆر، نەخێر. ئەمەش کێشەی کۆنی وڵاتانی کەنداوە لەگەڵ ئێران کە هەرێمەکەی پڕ لە میلیشیا کرد و پاڵپشتی ڕێکخراوە تووندڕەوەکانی کرد و بووە مەترسی لەسەر پلانەکانی داهاتوویان. لەسەر هاوبەشی و ئاشتیی درێژخایەن کار دەکات بە هیوای ئەوەی ڕەفتارەکەی بگۆڕێت.
ڕێکخراوی 'قاعیدە' لە تووندترین ڕێکخراوەکانە و لە ڕێکخراوی "داعش" مەترسیدارترە کە ناوچەی بەرفراوانی لە عێراق و سووریا داگیر کرد، بەڵام لە چەند ساڵێکی کەمدا لەناو چوو. چی دەبوو ئەگەر واشنتن لە سەردەمی سەرۆک بووشی کوڕدا بڕیاری نەدابایە کە کۆتایی بەم ڕێکخراوە مەترسیدارە بهێنێت؟ چی دەبوو ئەگەر وەک ئەوەی هەندێک دەنگ لە واشنتن بانگەشەیان بۆ دەکرد تەنیا بە کۆتاییهێنان بە سەرکردایەتییەکەی وازی بهێنایە و تا ئەفغانستان دوای نەکەوتایە؟ وەڵامەکە جارێکی دیکەش يڕ ڕوونە. ناوچەکە بە دەست کردەوە تیرۆریستییەکانەوە دەیناڵاند و ئەمریکاش دەیتوانی خاک و بەرژەوەندییەکانی خۆی بپارێزێت. سەرەڕای ناشیرینییەکانی، بەڵام ڕووداوەکانی 11ی سێپتەمبەر خزمەتێکی گەورەی پێشکەش کرد سەبارەت بە کۆتاییهێنان بە قاعیدە و ڕزگارکردنی موسڵمانان لە کارە تیرۆریستییە پلاندانراوەکانیان (ئەوە لەبیر نەکەین کە موسڵمانان زۆرترین قوربانیی کارە تیرۆریستییەکانن).
هەموو ئەوەی باسمان کرد دەستێوەردانی ئەرێنی بوو، بەڵام دەستێوەردان هەیە کە بووەتە هۆی ئەنجامی نەرێنی. دەستێوەردان لە عێراق و هەوڵدان بۆ دروستکردنی وڵاتێکی دیموکراسیخواز. ئەزموونەکە شکستی خوارد ئەمەش بەهۆی نەبوونی هیچ دامەزراوەیەکی دیموکراسیخوازی پێشوو یان کولتووری لیبرالی لە عێراق و لەبەر بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی سوپای عێراق و هەروەهاش لەبەر چوونە ژوورەوەی ئەمریکا بە هێزێکی سەرەتایی سنووردارەوە - بە گوێرەی پلانی ڕامسفێلد. دوای کشانەوەی سەرۆک ئۆباماش ئێران کۆنترۆڵی عێراقی کرد و چووینە ناو گەردەلوولێکی نوێوە.
لە نێوان دەستێوەردانی ئەرێنی و نەرێنیدا، ترەمپ بە دیاریکراوی مەبەستی چییە؟ دوو شرۆڤە: یەکەم نەسەپاندنی سیستمی حوکمڕانی و بڵاونەکردنەوەی ئایدیۆلۆژیایەکی دیاریکراو، تەنانەت ئەگەر دیموکراسیەتیش بێت. ئەمە سیاسەتێکی زیرەکانەیە چونکە هەموو وڵاتان دامەزراوە و مێژوو و بەها و کولتووری تایبەتی خۆیان هەیە و بەپێی ڕیتمی تایبەتی خۆیان گەشە دەکەن. گرنگ لەم حاڵەتەدا بەهێزکردنی پەیوەندییە لەگەڵ هاوپەیمانە کلاسیکییەکانی واشنتن کە بەشدارییان لە دروستکردنی سیستمی سیاسی سەقامگیر و ئابووریی گەشاوە کردووە کە ڕووخساری جیهانی لە دەیەکانی دواییدا فۆرمۆڵە کرد. بەبێ ئەم هاوپەیمانانە لە ئەوروپاوە تا کۆریای باشوور تا ژاپۆن و تا سعودیە، سەختە جیهانێکی وەک ئەوەی کە ئێستا تێیدا دەژین، وێنا بکەین. بۆیە یەکێتیی سۆڤیەت هەوڵی دا ئایدیۆلۆژیای کۆمەڵایەتی بڵاو بکاتەوە و هاوپەیمانێتی لەگەڵ هێزەکان بکات کە شەڕی هاوپەیمانانی واشنتن و ڕۆژئاوا دەکەن وەک جەمال عەبدولناسر و ماو تسی تۆنگ و هیتر. ئەم شرۆڤەیە نزیکترە، بەڵام شرۆڤەیەکی دیکەش هەیە کە گۆشەگیریی تەواوەتییە لە ژێر پەردەی دەستێوەرنەدانی تەواو جا لە هەر دۆخێکدا بێت، جگە لە حاڵەتی بەرکەوتن بە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا. هەندێک ترەمپ هان دەدەن بۆ ئەم ئاڕاستەیە، لە سەروو هەمووشیانەوە سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پووتینە کە وڵاتێکی خاوەن سەروەری داگیر کردووە و نایەوێت باجەکەی بدات و دەشیەوێت خەڵات بکرێت. ڕێزنەگرتن لە سەروەریی وڵاتان شتێکی زۆر مەترسیدارە و دەستێوەرنەدانی هێزی گەورە بۆ ڕاگرتنی پێشێلکارییەکان وەک چۆن لە جەنگی سەدام لە دژی کوەیت ڕوویدا، ئەوانی دیکە هان دەدات هەمان شت بکەن و هەمان مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت.
لە توویتەکەی تۆم بەراک، نێردراوی ترەمپ بۆ سووریا، لە سیاسەتی دەستێوەرنەدان زیاتر لەوەی کە سەرۆکەکەی دەیویست ڕۆیشت؛ ئەمەش بە سەرزەنشتکردنی پڕۆژەی سایکس - پیکۆ، وەک ئەوەی کە دژایەتیکارانی بلۆکی ڕۆژئاوایی قسەی لەسەر دەکەن و تاوانەکە دەخەنە پشت پلاندانەرانی سایکس پیکۆوە و بە پیلانگێڕی دەبینن. بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە کە سایکس پیکۆ دوای کۆتایی جەنگی یەکەمی جیهانی و شکستی دەوڵەتی عوسمانی درووست بوو. بە شێوەیەکی ئاساییش، دوای هەڵوەشانەوە یان شکستی ئیمپراتۆریەتەکان دابەشکردن ڕوودەدات. ئەمە زۆر جار لە مێژوودا ڕووی داوە، دیارترینیشیان دابەشکردنی هیند و پاکستانە لە دوای لاوازیی ئیمپراتۆریەتی بەریتانی. لە ڕاستیدا ئەوە 'سایکس پیکۆ' نییە کە بووەتە هۆی جەنگ و ناکۆکی و قاتوقڕی و پاکتاوکردن بە گازی کیمیایی. سوورییەکان لە دژی بەشار ئەسەد ڕاپەڕین، نەک لە دژی 'سایکس پیکۆ' کە سنوورەکانی وڵاتەکەیانی درووست کردووە و ئەوان بەرگریی لێدەکەن.
نوێترین بیروڕا
ئیرادەی گەلی کوردستان لە هەموو پیلانێکی قەیس خەزعەلی بەهێزترە
1 حوزەیران
تاوانی بڕینی مووچەی فەرمانبەران، لە ڕوانگەی یاسا و ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان
31 ئایار
سفرەمان خاڵی دەکەن.. بەڵام کاسەمان پڕبووە و لێی دەڕژێ
31 ئایار
ئێستا ئیتر کاتی یەکدەنگییە
29 ئایار
مێزە بچووکەکەی واشنتن: کلیلی گۆڕانکاری لە وزە و ئابووری هەرێمدا
27 ئایار
ئایا ڕێگای دووەم بوونی هەیە؟
25 ئایار
ئایا ڕاستە (وێسترن زاگرۆس) کۆمپانیایەکی کوردییە ؟
24 ئایار
بۆچی سزاکانی سەر سووریا هەڵدەگیرێن؟
24 ئایار
مەسرور بارزانى بەردى بناغەى قۆناغێکى نوێی پەیوەندى لەگەڵ ئەمریکا دانا
22 ئایار
دراوە ئەلیکترۆنییەکان لە کوردستان: لەنێوان خەونی دەوڵەمەندبوونی خێرا و مەترسییەکانی قۆڵبڕیندا!
22 ئایار
- بیروڕا
- 29 ئایار
ئێستا ئیتر کاتی یەکدەنگییە
- بیروڕا
- 25 ئایار
ئایا ڕێگای دووەم بوونی هەیە؟