ئایا ڕاستە (وێسترن زاگرۆس) کۆمپانیایەکی کوردییە ؟

ئایا ڕاستە (وێسترن زاگرۆس) کۆمپانیایەکی کوردییە ؟

لەم چەند ڕۆژەدا میدیای گرووپێکی سیاسی کە لەکاتی شەڕە بۆکسی ناو هۆڵی کۆنفرانسە باڵاکەیاندا، باسی سوودەکانی توێکڵی خەیاری دەکرد و هەندێ پەیجی بێ دایک وباوکێش ، وەک پیشەو خووی هەمیشەییان هەندێ کۆلکە خوێندەوارو ئەندام پەرلەمان و "ڕۆژنامەنووس"ـیان هێنابووە سەرخەت بۆ گومان خستنە سەر ئەو هەنگاوو دەسکەوتە ئابووری – سیاسییە مەزنەی  کە کوردستانی بە سەربەرزی و بە هێزەوە، گەڕاندەوە  بۆ سەر نەخشەی جیهانیی وزە.  هەر لە باسی قوماشی سەرمێزی ئیمزاکەوە تا دەنگۆی ئەوەی گوایا کۆمپانیای (وێسترن زاگرۆس) ئەمریکی نیەو کوردییەو موڵکی حیزبەکانی دەستەڵاتەو  لەوێ خۆیان تۆمارکردووە. بێ گومان وەک هەموو جارێک خەڵکێکی سادەو خۆشباوەڕ بڕوایان بەم دەنگۆیەکرد و دڵی بەشێک لە میللەتیان کرمێکرد و ساردیکردنەوە. بەوەش هاوبەش و سەرچاوەکانی پارەدارکردنیان لە خۆیان ڕازیکرد و ئافەرینیان لێکردن !

منیش هەروەک خووی میدیاکاریی خۆم بڕوا بەهیچ قسەو باسێک ناکەم تا لێی نەکۆڵمەوەو نەچمەوە سەر بنج وبنەوانی. لە ماوەی 20 ساڵی وانەوتنەوەشمدا لە زانکۆ، خوێندکارەکانی میدیام لەسەر ئەو پرنسیپە ڕاهێناوە کە نەکەن بڕوا بە هیچ قسەوباس و دەنگۆیەک بکەن تا ئەو کاتەی لەچەند سەرچاوەیەکی ئاگادار و زۆر نزیکەوە بۆیان پشتڕاستدەکرێتەوە. هەر بۆیە منیش بە ئینگلیزییەکی سادە ئەم پرسیارە سادەیەم لە چات جی پی تی کرد :

Is Western Zagros Energy a US company or what?
واتا : {ئایا ویسترن زاگرۆس ئینێرجی کۆمپانیایەکی ئەمریکییە یان چی ؟}

ئەویش زۆر ڕاشکاوانە وەڵامی دامەوە :

Western Zagros is originally a Canadian company, established in 2003 with its headquarters in Calgary, Alberta, Canada. It specialized in the exploration, development, and production of oil and natural gas in the Kurdistan Region of Iraq, where it signed its first production-sharing contract with the Kurdistan Regional Government in 2006.

 

{وێسترن زاگرۆس ، لە بنەڕەتدا کۆمپانیایەکی کەنەدییە، لە ساڵی 2003 دامەزراوە و بارەگا سەرەکییەکەی لە شاری کالگارییە لە ویلایەتی ئەلبێرتای کەنەدا. ئەم کۆمپانیایە تایبەتمەند بوو لە گەڕان و پەرەپێدان و بەرهەمهێنانی نەوت و غازی سروشتی لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا، کە یەکەم گرێبەستی بەرهەمهێنانی هاوبەشی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستاندا لە ساڵی 2006  واژۆکردووە}.  

 

In July 2017, the company was fully acquired by Crest Energy International LLC, an investment company based in Houston, Texas, making Western Zagros a privately held American company. Currently, Western Zagros is considered an American private company and continues its operations in the Kurdistan Region of Iraq.

 

واتا : {لە مانگی تەمموزی 2017ـدا کۆمپانیای (وێسترن زاگرۆس) بە تەواوی لەلایەن کۆمپانیای (کرێست ئینێرجی ئینتەرناشناڵ ئێڵ ئێڵ سی)ـیەوە کڕدرا، کە کۆمپانیایەکی وەبەرهێنانی ئەمریکییە و بنکەکەی لە شاری هیوستنە لە ویلایەتی تەکساس. کەواتە ئێستا (وێسترن زاگرۆس) بە کۆمپانیایەکی ئەهلی ئەمریکی دادەنرێت و بەردەوامە لە کارەکانی لە هەرێمی کوردستاندا}.

 

دیسان دەربارەی نهێنیی پشت ناوی زاگرۆس لێم پرسی :

{بۆچی ئەم کۆمپایایە ناو نراوە زاگرۆس. کە زنجیرە چیایەکە لە کوردستان نەک لە کەنەدا ؟}

Why this company named Zagros, which is the name of a mountain range in Kurdistan and not in Canada?

لەوەڵامدا ئەم ژیرییە دەستکردە بێ لایەنە کە مەرایی بۆ هیچ کەسێک ناکات، بۆی نووسیم :

Your question is valid, and it has an important geographical and strategic dimension.

 

واتا : {پرسیارەکەت ڕەوایە، ڕەهەندێکی جوگرافی و ستراتیژیی گرنگیشی هەیە}.

Western Zagros named so because its primary activity since its inception has been concentrated in the "western region of the Zagros Mountains," located within the Kurdistan Region of Iraq, not because it is geographically part of Canada.

{وێسترن زاگرۆس بەو ناوە ناونراوە، چونکە چالاکییە سەرەتاییەکانی لە سەرەتای دامەزراندنیەوە لە "ناوچەی ڕۆژئاوای چیای زاگرۆس"دا چڕ بووەتەوە، کە دەکەوێتە ناو هەرێمی کوردستانی عێراقەوە ، نەک لەبەر ئەوەی لە ڕووی جوگرافییەوە زاگرۆس بەشێک بێت لە کەنەدا.}


Here are some of the reasons behind the name:

 

{ لێرەدا چەند هۆکارێکی پشت  ئەو ناولێنانە  دەخەینەڕوو :}

1. Geographical focus: The Company has obtained exploration and production rights in an area west of the Zagros Mountains, and the name reflects the actual geographic location of operations.

1. فۆکەسی جوگرافی: کۆمپانیاکە مافی گەڕان و بەرهەمهێنانی لە ناوچەیەکی ڕۆژئاوای چیای زاگرۆس بەدەستهێناوە و ناوەکەش ڕەنگدانەوەی شوێنی جوگرافیای ڕاستەقینەی کارەکانێتی.

 

2. Marketing and investment objectives: Choosing the name "Zagros" gives the company a direct connection to the geographic region in which it operates, enhancing its credibility with local and international partners.

2. ئامانجی  بە بازاڕکردن و وەبەرهێنان: هەڵبژاردنی ناوی "زاگرۆس" پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ دەبەخشێت بە کۆمپانیاکە بەو ناوچە جوگرافییەی کە تێیدا کاردەکات، ئەمەش متمانەی خۆی لەگەڵ هاوبەشە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان بەهێزتر دەکات.

 

3. Regional distinction: Many energy companies choose names that reflect their concession areas, even if they are not originally local.


3. هەڵکەوتەی  ناوچەیی: زۆرێک لە کۆمپانیاکانی وزە ئەو ناوانە هەڵدەبژێرن کە ڕەنگدانەوەی ناوچە هەڵکەوتوو و دیارەکان بێت، تەنانەت ئەگەر لە بنەڕەتدا ناوخۆییش نەبن.}

 

بەوەشەوە  لێینەگەڕام . لەم  بانکە ژیرەی زانیاریی جیهانم پرسی :

 

{ ئایا ڕاستە هەندێک بانگەشەی ئەوە دەکەن کە خاوەنە ڕەسەنەکانی وەبەرهێنەری کورد بوون؟ }

 

 

Is it true that some claim that its first owners were Kurdish investors?

بەڕاستی دەستم  لەسەر دڵم بوو کە ئاخۆ ئەم ژیرییە ئەلکترۆنییە لە ڕەوایەتیی ئەم جۆرە پرسیارە گوماناویە  تێدەگات یان نا؟ چوونکە بڕوا ناکەم (جگە لە کورد) کەسێکی تر هەبێت پرسیاری  وا نابەجێ و پڕ گومان بکات .

کاکە چات ی کوڕی  مام جی پی تی لە وەڵامدا بۆی نووسیم :

There is no reliable or documented evidence to suggest that the initial investors in Western Zagros were Kurdish. The company was founded in Canada in 2003 and was led by a Canadian management team led by Simon Hatfield, who served as CEO and had extensive experience in the oil and gas sector, including in Iraq. In 2017, Crest Energy International LLC, a Houston, Texas-based investment firm, fully acquired Western Zagros, making it a private company wholly owned by a U.S. company.

Therefore, it can be argued, hat the claim that the first investors in Western Zagros were Kurds, is not based on reliable or documented information.

واتا: {هیچ بەڵگەیەکی باوەڕپێکراو لەبەردەست نییە بیسەلمێنێت کە وەبەرهێنە ڕەسەنەکانی وێسترن زاگرۆس کورد بووبن. کۆمپانیاکە لە ساڵی 2003 لە کەنەدا دامەزراوە و لەلایەن تیمێکی بەڕێوەبردنی کەنەدیەوە بە سەرپەرشتیی (سیمۆن هاتفیڵد) کە وەک بەڕێوەبەری جێبەجێکار کاری کردووە و خاوەنی ئەزموونێکی بەرفراوان بووە  لە کەرتی نەوت و گازدا  لەناو عێراقدا. لە ساڵی 2017ـدا کۆمپانیای (کرێست ئینێرجی ئینتەرناشناڵ ئێڵ ئێڵ سی) کە کۆمپانیایەکی وەبەرهێنانە و بنکەکەی لە شاری هیوستنە لە ویلایەتی تەکساس، تەواوی وێسترن زاگرۆسی کڕییەوە ، بەمەش بووە بە کۆمپانیایەکی تایبەت کە بەتەواوی لەلایەن کۆمپانیایەکی ئەمریکییەوە خاوەندارێتی دەکرێت.  بۆیە دەتوانیین بڵێین ئەو بانگەشەیەی کە  گوایا وەبەرهێنەرانی ڕەسەنی وێسترن زاگرۆس کورد بوون، هیچ بەڵگەو بنەمایەکی  زانیاریی باوەڕپێکراوی نییە.}

 

ئیتر ئاوێکی سارد  کرا بە دڵمدا و جارێکیتریش گەیشتمەوە بەو بڕوایەی کە هەندێک بە نەزانی و هەندێکیش تەنها بەهۆی زۆریی ڕک و کینەی ناخیانەوە خۆیان بۆ کۆنترۆڵ ناکرێ و لەبەرامبەر هەر کارێکی  حکوومەتدا (چاک بێت یان خراپ) هەر دەبێت بێنە دەنگ و کەمێک لەو ژەهرەی ناخیان هەڵڕێژن ! دیارە کە زۆریش خەنی دەبن بەوەی چەند لایک و دلێکی سووریان بۆ پۆست دەکرێت. 

شەیری بکە لە: