مەسرور بارزانى بەردى بناغەى قۆناغێکى نوێی پەیوەندى لەگەڵ ئەمەریکا دانا
- بیروڕا
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش

سەردانی مەسرور بارزانی بۆ ئەمریکا
وادیارە سەردانەکەى سەرۆک وەزیرانى حکومەتى هەرێمى کوردستان مەسرور بارزانى، بۆ واشنتن، تەنها گرێبەستێکى ئابوورى نەبووە، بەڵکو گرێبەستێکى سیاسی نوێش بووە لەگەڵ گەورەترین زلهێزى ئەمرۆى جیهان، ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمەریکا.
ئەو پەیوەندى و سەردان و کۆبوونەوە و لێدوانانەى کە رۆژانە لەسەردانەکەى سەرۆکى حکومەت مەسرور بارزانییەوە پێمان دەگات کە دواینیان کۆبوونەوە بوو لەگەڵ هەردوو وەزیرى دەرەوە و وەزیرى وزەى ئەمریکى، ئەمە دەرخەری ئەوەیە سەردانەکە تەنها سەردانێکى ڕۆتینى و پرۆتۆکۆڵى نەبووە، بەڵکو وەک چەند رۆژ پێشتریش وتمان سەردانێکە پڕە لە دەستکەوتى نوێ بۆ گەلەکەمان و هەر لێرەوە سەرۆک وەزیران بە ئەجێندایەکى دەوڵەمەندەوە فڕیوە بەرەو ئەمریکا، بەکورتى و بە پوختى:- ئەم سەردانە سەرەتاى قۆناغى نوێی هەرێمى کوردستانە لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمەریکا و دروستکردنى باشترین و گەرموگوڕترین پەیوەندییە لەگەڵ ئیدارەى نوێی ئەمریکا، ئیدارەى سەرۆک دۆناڵد ترەمپ.
ئەو ئیدارەیەى زۆرێک لە وڵاتانى دونیا و ناوچەى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست، بە تامەزرۆیی و بەپەرۆشییەوە دەیانەوێت ئەجێنداکانیان لەگەڵ ئەجێنداى ئەم ئیدارەیەدا تێکەڵ بکەن.
ئەمرۆ پاش سەردانى چەند ڕۆژەى مەسرور بارزانى بۆ ئەو وڵاتە، سەرەتاى گرێبەستێکى نوێی پەیوەندى و هەماهەنگى و تێکەڵبوونى ئەجێندا لە نێوان هەولێر و واشنتن هاتووەتە ئاراوە.
هەروەک چۆن واشنتنى دۆناڵد ترەمپ، دەستى بە پەیوەندییەکى نوێکردووە لەگەڵ دەوحە و ریاز مەنامە و ئەبوزەبى، بە هەمان شێوە هەولێریش ئەمرۆ لەو کاروانەدایە و پەیوەندیەکانى لەگەڵ واشنتن بردە قۆناغى نوێوە، بە سەرکردایەتىی ئەندازیارى ئەم پەیوەندیە مەسرور بارزانى.
ئەم قسانە لە خۆوە ناکرێن بەڵکو ئەوەتا وەزیرى وزەى ئەمەریکا خۆى دەڵێت: " ئەجێندا سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانى، لە بوارى وزەدا بە هەمان شێوە سیاسەتىی ئیدارەى سەرۆک دۆناڵد ترەمپیشە"، ئەمە لێدوانێکە وڵاتانى دنیا بە سەدان ملیۆن دۆلارى دەیکڕن.
لەهەمانکاتدا وەزیرى وەزەى ئەمریکا دڵنیایشی لەسەر ئەوە کردەوە، پشتیووانى حکومەتى ئەمریکا بۆ گرێبەستەکان لەگەڵ حکومەتى هەرێم بەهەمان شێوە پشتیوانییەکى سیاسیشە و وتى، " ئەم ئیدارەیە پێداگیرە لەسەر پاراستنى هاوپەیمانەکانى لەناوچەکە و رێگە نادات ئازار بدرێن."
ئەم قسانەى وەزیرى وزەى ئەمریکا هەماهەنگە لەگەڵ لێدوانەکانى وەزیرى دەرەوەى ئەمریکاش کە دوێنێ بە هەمان شێوە لەگەڵ مەسرور بارزانى، کۆبووەوە و دڵنیایی لەسەر پاراستن و هەماهەنگى و پێکەوەکارکردن لەگەڵ هەرێمى کوردستان کردەوە.
سیاسەتى وزەى مەسرور بارزانى و وەبەرهێنان لەو کەرتەدا، هاوتەریبە لەگەڵ سیاسەتى دۆناڵد ترەمپ، لە جیهاندا سەبارەت بە وزە و پێشخستنى ئەو کەرتە و دیدگاى ئەو بۆ جیهانێکى نوێی ئاوەدان و ئاشتیخواز.
ئەم ئەجێندایەى مەسرور بارزانى لە هەمان کاتدا بەشێکە لە ئەجێنداى نوێى ناوچەکەش لە بوارى وەبەرهێنان لە کەرتى وزە و پێشخستنى ئەم ناوچەیە لە ڕووی وزەى پاک و هەموو ئەو پێشکەوتنانەى دەبێت لەو بوارەدا لە ساڵانى داهاتوودا بێنەدی.
بینیمان لە هەفتەى ڕابردوودا، سەرۆکى ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ بەسەردانێک هاتە ناوچەکە و لەگەڵ هاوپەیمانەکانى لە وڵاتانى کەنداو بە بەهاى سەدان ملیار دۆلار گرێبەسیتان واژۆ کرد، کە بەشێکى گەورەى پەیوەستە بە وەبەرهێنانى نوێ لەبوارى وزەدا.
بەم شێوەیە سیاسەتى نوێی حکومەتى هەرێمى کوردستانیش لە بوارى وزەدا بەشێک دەبێت لە سیاسەتى ناوچەکە و تەواوکەرى یەکتر دەبن، بەمەش کوردستان لەهەردوو ڕووی پەیوەندى ناوچەیی و جیهانییەوە دەچێتە قۆناغێکى نوێوە.
ئەندازیارى ئەم پەیوەندییە نوێیە مەسرور بارزانییە کە بە دیپلۆماسییەت و لێزانینێکى باش لەسەر بنەماى دەستوور و یاسا و بە پشتبەستن بە مافە دەستوورییەکانى هەرێم لە عێراقدا ئەم هەنگاوانە دەنێت و داهاتووى میلەتەکەمان دەستەبەر دەکات، ئەوەى ماوەتەوە پشتیووانى هێز و لایەنەکان و هەڵوێستى پەڕلەمانتارانى کوردە لە بەغدا بۆ هەردژایەتییەکی ئەم هەنگاوانە کە لەلایەن نەیارانى گەلەکەمانەوە بکرێت.
لە ڕاستیدا کارى نوێنەرانى کورد ئیدى پێداگیرییە لەسەر ئەم دەستکەوتە نیشتیمانییانە نەوەک پاساوهێنانەوە بۆ تەفسیر و لێکدانەوە شۆڤێنییەکانى دەستوور.
ئێستا حکومەتى ئەمریکا کە بەهەمان شێوەى هەرێم هاوپەیمانى عێراقیشە، هەموو ئەم هەنگاوانە بە قازانجى تەواوى گەلانى عێراقیش دەبینێت و قبووڵى نییە هیچ کەس دژایەتىی وەبەرهێنان لەکەرتى وزەدا بکات، کە عێراق پێویستییەکى زۆرى پێیەتى لە قۆناغى داهاتوودا.
سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانیش دڵنیایی لەم لایەنە کردەوە کە ئەم هەنگاوانە بۆ سوودى هەموو عێراقە و کوردستان دەبێتە پێگەى بەرهەمهێنانى کارەبا بۆ تەواوى عێراق و ناوچەکە.
ئیدى عێراقیش ناچار نابێت ساڵانە بە سەدان ملیۆن دۆلار لە کڕینى کارەبادا بداتە وڵاتانى دراوسێی، لەکاتێکدا وڵاتەکە خۆى پڕیەتى لە غاز.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا
دراوە ئەلیکترۆنییەکان لە کوردستان: لەنێوان خەونی دەوڵەمەندبوونی خێرا و مەترسییەکانی قۆڵبڕیندا!
11 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان بەردی بناغەی بوونیادنانی عێراقێکی یەکگرتووە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێمە بەرپرسین لە کردەوەی خۆمان یان سیستمی پەروەردە کردنمان
22 ئایار
پەیامێک لە ئەمریکاوە بۆ عێراق: کوردستان هێڵی سوورە !
21 ئایار
كوردستان، هەنگاوێكی مێژوویی.. واشنتن و هەولێر كەرتی وزەی كوردستان پێش دەخەن
20 ئایار
جەنگێکی نوێی بێ دوکەڵ؛ لە پیرۆزی خاکەوە بۆ پیرۆزی خود
20 ئایار
مەسرور بارزانی لە واشنتۆنە؛ پەیامە نەگوتراوەکانی پشت ئەم سەردانە !
18 ئایار
كوردستان بە شكۆ و دەستی پڕەوە لە ئەمریكایە
18 ئایار
ئەم حکومەتەی ئیسرائیل هاوپەیمانی ئەمریکا نییە
17 ئایار
خوارنا مافێ کوردان ل عیراقێ ئێدی بوویە دیاردە!
17 ئایار
- بیروڕا
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان بەردی بناغەی بوونیادنانی عێراقێکی یەکگرتووە