
سەرۆک وەزیران بارزانی و دیمەنێک لە کۆبوونەوەی هەردوو ئەنجوومەنی ئابووریی عێراق و هەرێمی کوردستان، گرافیک. ئاڤا نیوز
شاندێکی وەزاریی حکومەتی عێراق بۆ یەکلاکردنەوەی بابەتی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، ئێستا لە هەولێرە و بەسەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران بارزانی لەماوەی دووی ڕۆژدا زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن.
بڕیارە مانگانە مووچەی فەرمانبەران لە بەغداوە بۆ هەولێر بنێردرێت، بەڵام هەر مانگە و کێشەیەک بۆ ناردنی دروست دەبێت و هەردوولا بەغدا و هەولێر یەکتر بە هۆکاری دواکەوتنەکە تۆمەتبار دەکەن. ئەم سەردانە بۆ ئەوەیە چیدی ئەم دواکەوتنانە دووبارەنەبنەوە و مووچە لەکاتی خۆیدا بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، وەک هەولێر داوای دەکات.
ئەم سەردانە کە چاوەڕێ دەکرێت بە قازانجی دەستەبەرکردنی ماف و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان یەکلاببێتەوە، جارێکی دیکە ئەو ڕاستییە دووپاتدەکاتەوە؛ هەرێمی کوردستان لە چاوی بەغدا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیشەوە هەرێمێکی یەکپارچە و یەک ئیدارەیە و هەموو بڕیارەکانیش لە هەولێر یەکلادەبنەوە.
بەداخەوە لە ماوەکانی ڕابردوودا هەندێ دەنگی نەشاز و چەند لایەنێکی نابەرپرسیار لە ناوخۆدا، زۆر هەوڵیاندا ئەم مەرکەزیەت و یەکپارچەییە تێکبشکێنن و لەناوی ببەن، کە خەونی سەدان ساڵەی گەلی کوردستانە و دوونیایەک قوربانی و خوێنی بۆ دراوە، بەڵام وا ئەمڕۆ بە پێداگری و سیاسەتی شکۆمەندانەی سەرۆکوەزیران بارزانی و بە خۆڕاگری خەڵکی کوردستان و پێداگرییان لەسەر مافەکانیان، جارێکی دیکە ئەو ڕاستییە وەک خۆر درەوشایەوە کە هەولێر و سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە هەر یەکن و کەس ناتوانێت لەیەکیان داببڕێت، گرێکوێرەکانیش دواجار هەر لە هەولێر دەکرێنەوە.
ئەمە ئەو ڕاستییەیە کە بەغدا باش دەیزانێ و هاوکێشە نێودەوڵەتی و هەرێمایەتییەکانیش لەسەر ئەم فاکتە مامەڵە دەکەن. تەنها ئەوە ماوە هێز و لایەنە سیاسییە ناوخۆییەکانیش ئەم ڕاستییە وەک خۆی قبووڵ بکەن و خەباتی چەند ساڵەی خەڵکی کوردستان بۆ بەدەستهێنانی سەروەری و شکۆمەندی و حکومەتی خۆماڵی، لەپێناو چەند دەستکەوتێکی شەخسی و حیزبی لەبارنەبەن، کە هەرگیز گوتاری دوولەتکردنی کوردستان سەرکەوتوو نابێت و گەلی کوردستان قبووڵی نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا
ڤیزت کوردستان؛ جیهان لە کوردستانە
10 حوزەیران
منداڵ ئامرازێک نییە بۆ بەھەڕمێنکردنی کەناڵێک یان پێشکەشکارێک
8 حوزەیران
جیابوونەوەی ناشیرینی ترەمپ و مەسک
7 حوزەیران
ئەحکام و ئاداب و حیکمەت و گەورەیی قوربانیكردن
4 حوزەیران
جووڵە ناوەختەکەی یەکگرتووی ئیسلامی و بزە گاڵتەئامێزەکەی سوودانی
4 حوزەیران
ئیرادەی گەلی کوردستان لە هەموو پیلانێکی قەیس خەزعەلی بەهێزترە
1 حوزەیران
تاوانی بڕینی مووچەی فەرمانبەران، لە ڕوانگەی یاسا و ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان
31 ئایار
سیاسەتی ترەمپ: دەستێوەرنەدان
31 ئایار
سفرەمان خاڵی دەکەن.. بەڵام کاسەمان پڕبووە و لێی دەڕژێ
31 ئایار
ئێستا ئیتر کاتی یەکدەنگییە
29 ئایار
- بیروڕا
- 10 حوزەیران
ڤیزت کوردستان؛ جیهان لە کوردستانە
- بیروڕا
- 7 حوزەیران
جیابوونەوەی ناشیرینی ترەمپ و مەسک