
وێنەیەکی ئەمڕۆی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان، گرافیک: ئاڤا نیوز
ده‌بێت ئه‌و پرسیاره له خۆمان بكه‌ین ئایا سیاسه‌تی كوردستان له ئاست به‌غدا یه‌ك سیاسه‌ت و یه‌ك قسه بێت باشتره بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان، یاخود هه‌ر كه‌س و حیزب و لایه‌نێك به ئاراسته‌یه‌كی جیاواز و سەربەخۆ کار بكات؟
بێگومان وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ڕوونه كه ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان به حكومه‌ت و لایه‌نه‌كانه‌وه، یه‌ك سیاسه‌تیان به‌رامبه‌ر به‌غدا هه‌بێت و پێكه‌وه داوای مافه‌كانی مووچه‌خۆران و شایسته داراییەكانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن له به‌غدا، بیانووبڕی به‌غدا بن نه‌ك دارتاشی داتاشینی بیانوو بن بۆ به‌غدا.
پرسیارێکی تر بۆ بیرکردنەوە؛ ئایا گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی جیاواز و تاكلایه‌نه و فڕێدانی ڕه‌قه‌م و لێدوانی پۆپۆلیستی نابه‌رپرسیار و زاڵكردنی گوتاری حكومه‌تی به‌غدا به‌سه‌ر گوتاری حكومه‌تی هه‌رێم له‌لایه‌ن هه‌ندێك نوێنه‌ری كورده‌وه له به‌غدا، تا ئێستا سووده‌كه‌ی چی بووه له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هەرێم و بەغدا؟ ئایا توانیویه‌تی كێشه و قه‌یرانی مووچه و بودجه و شایسته داراییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكات؟ یان به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی تر بیانووی داوه‌ته ده‌ست لایه‌نه ده‌ستڕۆیشتووه‌كانی به‌غدا تا كێشه بۆ ناردنی مووچه و مافی خه‌ڵكی كوردستان دروست بكه‌ن؟
ئەمە فاکتە کە یه‌كگوتاریی كورد له به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی مووچه و بودجه و هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت ده‌توانێت باشتر كێشه‌كان به‌ره‌و چاره‌سه‌ر به‌رێت، ئەمەش وای كرد سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بانگەوازێکی نیشتمانی ئاراستەی سەرجەم لایەنە کوردستانییەکان بکات و ده‌رگای گفتوگۆ و ڕای جیاواز بكاته‌وه، تا هەموو نوێنەرانی کورد لە بەغدا پێكه‌وه لەگەڵ گوتار و سیاسه‌تێكی هاوبه‌ش دابڕێژن به‌رامبه‌ر به‌غدا، ده‌بوو هه‌موو لایه‌نه‌كانیش به‌شدار بوونایە چونکە ئەمە پرسێکی نیشتمانییە.
سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان كۆی لایه‌نه‌كان و نوێنه‌رانی كوردی له به‌غدا بانگهێشت کرد تا بێن و ڕووبهڕووو دابنیشن و له ڕاو بۆچوونی یه‌كتر تێبگه‌ن و پێكه‌وه گوتارێكی هاوبه‌ش به‌رامبه‌ر به‌غدا دروست بكه‌ن، کە بەداخەوە هەندێک لەو لایەنانە نەچوون تا لە نزیکەوە ببیستن و قسەی خۆیان بکەن، له‌مباره‌یەوه سه‌رۆكوه‌زیرانی کوردستان ڕایگه‌یاند: "باپێكه‌وه یه‌كده‌ست و یه‌كده‌نگ به‌رگری له مافەکانی خه‌ڵكی خۆمان بكه‌ین و چیتر قبووڵ نه‌كه‌ین سته‌میان لێبكرێت".
به دیدی ئێمه ئه‌م بانگه‌وازه ئاماژه‌ی سه‌ره‌تایه بۆ دروستكردنی گوتارێكی كوردستانی هاوبه‌ش له به‌غدا، به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستانیش واده‌خوازێت كۆی لایه‌نه‌كان به‌ده‌م ئه‌م بانگه‌وازه‌وه بچن و یەکگوتاریی دروست ببێت.
سیاسه‌تی كابینه‌ی نۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی مووچه بوو، له‌م ڕووەشەوە هه‌نگاوی باشی ناو زۆر سیاسه‌تی به به‌غدا گۆڕی، به‌ڵام نه‌بوونی پاڵپشتی تەواو له به‌غدا بۆ ئه‌م سیاسه‌تانه و نه‌بوونی یه‌كگوتاریی وای كردووه هێشتا ئه‌و كێشه‌یه به‌ته‌واوی چاره‌سه‌ر نه‌بێت، هه‌ر بۆیه ئه‌م كۆبوونه‌وەیە له‌كاتێكی باشدایه تا پێكه‌وه بۆ ساڵی 2025 كۆی لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆتایی به موماته‌ڵه و كاتكوشتن و سیاسه‌تی سته‌مكارانه و ناڕوونی به‌غدا بهێنن به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی كوردستان.
بۆیە گرنگە کۆی لایەنە سیاسییەکان لە بەغدا و لە هەرێم بۆ لەمەودوا بە یەک گوتار و یەک سیاسەت و ئاراستە لە بابەتی مووچە و بودجە لەگەڵ بەغدا مامەڵە بکەن و نوێنەرانی کوردیش بە لێدوانە «جێ سەرنجەکانیان» بیانوو نەدەنە دەست بەغدا لە سیاسەتی مومامەتەڵە و فشار لە بەرامبەر هەرێمی کوردستان و مووچەخۆران بەردەوام بێت.
بەو هیوایەی کۆی لایەنە سیاسییەکان و نوێنەرانی کورد لە ساڵی 2025 پشتیوانی سیاسەت و بۆچوونی حکومەتی هەرێم بن لە بەرامبەر بەغدا و، ململانێی سیاسی کوردستان نەگوازنەوە بەغدا و لەسەر حسابی بەرژەوەندییەکانی خەڵکی کوردستان هەوڵی کۆکردنەوەی دەنگیان نەدەن، چونکە ئەوە سیاسەتێکی نابەرپرسیارانەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا
هۆکارەکانی پێکهێنانی ڕێککەوتنی نێوان ئەحمەد شەرع و مەزڵووم عەبدی
13 ئازار
ڕۆڵی ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لە چارەسەرکردنی کێشەی کەرکووک و سنووری ماددەی 140
13 ئازار
کورد لە نێوان 11ـی ئادار و 10ـی ئادار
11 ئازار
چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرۆژه‌كانی حكومه‌ت بكرێت؟
10 ئازار
بۆ دەبێت ڕاپەرین لەیاد نەکەین؟
9 ئازار
بۆچی پرۆژەی ڕووناکی؟
9 ئازار
ڕاپەڕین وەک پرۆژەیەک بۆ داهاتوو
5 ئازار
داستانی قارەمانێتیی مرۆڤی کورد
4 ئازار
"بزاڤێن عێراقێ بو ئازادیا سیاسی: ڕۆلێ کوردان و باندوورێن ئیرانێ"
2 ئازار
سیاسەتی دەرەکیی سنووردار
2 ئازار
- بیروڕا
- 9 ئازار
بۆچی پرۆژەی ڕووناکی؟