
"نە کراوە و نە بینراو"، لە دونیای ئەمڕۆماندا درووشمێکی قورس و ئەستەمە. هەڵبەت تاوەکو ئەوکاتە ئەستەمە کە توانای بیرکردنەوە و دەستبردن بۆ مەحاڵەکانمان نەبێت.
لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، وەک تیمی ئاڤا میدیا دوو ئیڤێنت و چالاکی گەورەی جەماوەرییمان ئەنجام دا کە یەکەمیان 'کەرنەڤاڵی منداڵان' بوو لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان و دوو ڕۆژی خایاند و سەدان بنەماڵە و خێزان تیایدا چێژ و خۆشییان لە گۆرانی و میوزیک و دیلان و خەڵات و دیاری وەرگرت. دووەمیشیان 'کەرنەڤاڵی چێنەر & برادەران' بوو کە هەزار لاو و گەنج لە 13 شار و شارۆچکەی هەرێمی کوردستانەوە بە پاس هێنرانە شەقامی ئیسکانی هەولێری پایتەخت تاوەکو لەگەڵ هەزاران گەنجی دیکەی هەولێر، تەماشای یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ لە نێوان ڕیال مەدرید و برووسیا دۆرتمۆند بکەن.
ئەوەی جێگەی شانازییە بۆ ئاڤا میدیا، ئەمەیە کە:
ـ گرووپێکی میدیایی ـ خێزانییە و لە نەریتی جوانی کوردی لانادات و بڕوای بە یەکانگیری و پاراستنی چوارچێوەی خێزانی هەیە.
ـ توانای ئەوەی هەیە خێزانی کوردی لەگەڵ میدیا و شاشە ئاشت بکاتەوە.
ـ توێژی منداڵان و گەنجان کە گەورەتری دوو توێژی کۆمەڵگەی کوردین، لە دەوری خۆی کۆ بکاتەوە.
ـ هەموو چین و توێژەکانی سەراسەری کوردستان هان بدات بۆ بەرنامەی تەرفیهی و وەرزشی و دووریان بخاتەوە لە سیاسەت.
ئێمە وەک ئەندامانی بنەماڵە گەورەکەی ئاڤا میدیا، بەپێی واقعی کۆمەڵگە و گەلەکەمان هەنگاو دەنێین. شەپۆل و بەربەستەکان، پراکتیزەکردنی بیرۆکە و ئایدا گەورە، بەڵام ئینسانییەکانمان ناوەستێنن.
لە ماوەی ڕابردووشدا سەلماندمان کە بینەری کوردستانی ئەگەر شاشەیەکی بنەمادار و ئینسانی و تەرفیهی هەبێت و بە ئامانجی فۆرموولەکردنی کەسایەتییەکی بەهێز، بەڵام مۆدێرن کار بکات، ئەوا ڕوو ناکاتە شاشە بیانییەکان.
ڕێگە دوور و پڕ لە کۆسپ و تەگەرەیە، بەڵام هێز و خواست بۆ گەیشتنە ئامانجە گەورەکان زۆر لەوە گەورەترن کە بمانوەستێنن... چاوەڕوانی شتی گەورەتر بن.
نوێترین بیروڕا
هۆکارەکانی پێکهێنانی ڕێککەوتنی نێوان ئەحمەد شەرع و مەزڵووم عەبدی
13 ئازار
ڕۆڵی ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لە چارەسەرکردنی کێشەی کەرکووک و سنووری ماددەی 140
13 ئازار
کورد لە نێوان 11ـی ئادار و 10ـی ئادار
11 ئازار
چۆن مامهڵه لهگهڵ پرۆژهكانی حكومهت بكرێت؟
10 ئازار
بۆ دەبێت ڕاپەرین لەیاد نەکەین؟
9 ئازار
بۆچی پرۆژەی ڕووناکی؟
9 ئازار
ڕاپەڕین وەک پرۆژەیەک بۆ داهاتوو
5 ئازار
داستانی قارەمانێتیی مرۆڤی کورد
4 ئازار
"بزاڤێن عێراقێ بو ئازادیا سیاسی: ڕۆلێ کوردان و باندوورێن ئیرانێ"
2 ئازار
سیاسەتی دەرەکیی سنووردار
2 ئازار
- بیروڕا
- 9 ئازار
بۆچی پرۆژەی ڕووناکی؟