
سەردانی بابەشێخ بۆلای سەرۆک بارزانی
ئاڤا نیوز
دوای تێپەڕبوونی 10 ساڵ بەسەر جینۆسایدی ئێزدییەکان، ڕاوێژکارێکی سەرۆک بارزانی، ناوەڕۆکی گفتوگۆیەکی نێوان سەرۆک بارزانی و بابەشێخ ئاشکرا دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 3-8-2014، داعش هێرشی کردە سەر شنگال و جینۆسایدی ئێزدییەکانی دەستپێکرد، دوو ڕۆژ دواتر شێخ خرتۆ حاجی ئیسماعیل، (بابە شێخ) ڕێبەری ئەوکاتی ئێزدییەکان، خۆی دەگەیێنێتە لای سەرۆک بارزانی.
بڵاوکراوەی فەرمی: زکری مووسا، ڕاوێژکاری سەرۆک بارزانی، دەڵێت"بابە شێخ بە چاوی پڕ فرمێسکەوە بە سەرۆک بارزانی گوت:" فەرمانە لەسەر ئێمە، هانامان بۆ تۆ هێناوە، لە ئاسمان خوامان هەیە و لەسەر زەوی بارزان، ماڵمان سووتا و لەناوچووین، ئێزیدخان تەواو بوو".
زانیاریی زیاتر: سەرۆک بارزانی لە وەڵامدا گوتی: "ئەوە تەنیا بەسەر ئێوەدا نەهاتووە بەڵکو بەسەر هەموو گەلی کورددا هاتووە، نائومێد مەبن، بەڵێنتان پێدەدەم تۆڵەی ئەو تاوانە لە دوژمنان دەکەینەوە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرۆک بارزانی گوتوویەتی" باسی تەواوبوونی ئێزیدخان مەکەن، هەرکات کوردستان تەواو بوو ئینجا ئێزیدخان تەواو دەبێت، کوردستان دەمێنێ و ئێزیدخانیش دەمێنێ و دوژمنان سەرشۆڕی و شکستیان بۆ دەمێنێتەوە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمسیۆن: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کاتی خۆیدا دەکرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ورمێ سێ زیندانی بە تۆمەتی دزیكردن پەنجەیان دەبڕدرێتەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
گرفتی كەمئاوی هەڵەبجە و سەیدسادق چارەسەر دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
30 تەممووز
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاوی پڕۆژهی فریاگوزاریی خێرای گهیاندنى ئاوی هەولێر دهگاته بنەسڵاوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ورمێ سێ زیندانی بە تۆمەتی دزیكردن پەنجەیان دەبڕدرێتەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
گرفتی كەمئاوی هەڵەبجە و سەیدسادق چارەسەر دەكرێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دواى بهدواداچوونی ئاڤا منداڵێكی تووشبووی ئۆتیزم هاوكاریی دهكرێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ ئەوەی سەرپێچی لە ئاوی ماڵان بکات بە 400 هەزار دینار سزا دەدرێت