ڕاوێژکارێکی سوودانی: بە زیادبوونی گرژییەکانی ناوچەکە عێراق یەکەم وڵات دەبێت کە زیانی بەردەکەوێت
- ڕاپۆرت
- 5 ئاب

مەزهەر محەممەد ساڵح، ڕاوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق جەخت لەوە دەکاتەوە, زیادبوونی گرژییە ئەمنی و سیاسییەکان لە ناوچەکە سەردەکێشێت بۆ دروستبوونی قەیرانێکی ئابووری و پێیوایە, عێراق یەکەم وڵاتی زیانمەدنی ئەو شەڕە دەبێت.
وێنە گەورەکە: پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و گرووپە چەکدارییەکانی سەر بە ئێران و خودی ئێران لە ناوچەکە، ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆری وڵاتانی ناوچەکە دروست کردووە و مەترسی ئەوەیان هەیە پریشکی ئەو ئاگرە ئەوانیش بگرێتەوە و بە دووریشی نازانن زیادبوونی ئەو گرژیانە بێ زیان بۆ ئەوان تێپەڕێت.
لێدوانی فەرمی: مەزهەر محەممەد ساڵح، ڕاوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: 40%ـی کۆی نەوتی هەناردەکراو بۆ بازاڕەکانی جیهان لەلایەن وڵاتانی کەنداوەوە دابین دەکرێت، لە ئەگەری ڕوودانی ململانێیەکی جددی لە ناوچەکە بە گشتی و کەنداو بە تایبەتی لەوانەیە ببێتە هۆی داخستنی گەرووی هورمز، بۆیە وڵاتەکەمان کوەیت، بەحرەین و قەتەر لە پێشەنگی ئەو وڵاتانە دەبن کە بەهۆی داخستنی گەرووی هورمزەوە زیانیان بەردەکەوێت".
مەترسییە پێشبینیکراوەکان: 100% هەناردەی نەوتی عێراق لەڕێگەی کەنداوی عەرەبییەوە بۆ بازاڕەکانی ئاسیا و جیهان دەچێت، لەکاتێکدا سعودیە کە یەکێکە لە گەورەترین هەناردەکارانی نەوت لە جیهان، بە تێكڕای زیاتر لە 8 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، دەتوانێت دەریای سوور وەک ڕێگەی جێگرەوە بەکاربهێنێت. بەدوایدا ئیمارات و عومان دێن، هەریەکەیان نەوتەکەیان لە دەریای عەرەبییەوە هەناردە دەکەن. بۆیە کاریگەری و مەترسییەکان بەپێی بەردەستبوونی بەندەرە جێگرەوەکانی هەناردەکردن دەگۆڕێت.
زیانە سەرەکییەکان: بە گوتەی ساڵح، بەو پێیەی ئەمە کاریگەریی لەسەر بودجەی وڵاتانی کەنداو دروست دەکات، هاوکات بازاڕەکانی جیهانیش لە یەک لەسەر سێی پێداویستییەکانی نەوتی کەنداو بێبەش دەبن، لە بەرامبەردا ئەمە لێکەوتەی مەترسیدار بۆ دۆخی ئابووریی جیهانی بەدوای خۆیدا دەهێنێت، ئەمەش بەو مانایە دێت کە هەموو جیهان دەچێتە ناو قەیرانێکی ئابوورییەوە".
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بەشێک لە کۆچبەران ڕەوانەی وڵاتی سێیەم دەکات
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هیندستان سەرەڕای فشارەکانی ترەمپ لە کڕینی نەوتی ڕووسی بەردەوام دەبێت
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر پڕۆژەی "زبڵەکان جیابکەرەوە و ژینگە بپارێزە" ڕاگەیێنرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
5 کاتژمێر لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
35 ساڵ بەسەر داگیرکردنی کوەیتدا تێپەڕی؛ ئەو بڕیارەی عێراقی وێران کرد