سەرۆکوەزیران بارزانی: داوایەکی ڕەوامان بۆ بڕیاردان لە مافی چارەی خۆنووسین هەیە
- کوردستان
- 12 شوبات

سەرۆکوەزیران بارزانی
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران بارزانی لەبارەی هەرێمی کوردستانەوە ڕایگەیاند، هەرگیز نەبووەتە هەڕەشە بۆ سەر هیچ لایەنێک و بۆ مافی چارەی خۆنووسین داوایەکی ڕەوامان هەیە.
چیرۆکی سەرەکی: سەرۆکوەزیران بارزانی لە لووتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی، بە ئینگلیزی گوتارێکی پێشکەشکرد و لەبارەی پرسی فەڵەستینەوە گوتی: "دەکرێت هەمان پێناسە بۆ گەلی کوردیش بکرێت؛ ئێمەش داوایەکی ڕەوامان هەیە بۆ بڕیاردان لە مافی چارەی خۆنووسین، دۆست و هاوپەیمانەکانمان دانیان بەو مافەدا ناوەم، بەڵام لە هەمانکاتدا پێمان دەڵێن، زەرورەتە سیاسییەکان کۆسپ دەخەنە بەردەم هاوکارییەکانیان و رێگرن لەبەردەم دادپەروەری مێژووییدا".
گوتیشی: "بەهۆی هەڵوێستەکانمان باجێکی زۆر دەدەین، بەبێ پاساو کراوینەتە ئامانج، دەبێت ئەم شەڕانگێزییە ڕابگیرێت، چونکە کوردستان هەرگیز نەبووەتە هەڕەشە بۆ سەر هیچ لایەنێک و هەمیشە فاکتەری ئاشتی بووە. نابێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرامبەر سەرچاوەی هەڕەشەکان نەرمی بنوێنێت".
زانیاریی زیاتر: ئەمڕۆ دووشەممە یانزەیەمین لووتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە شاری دوبەی ئیمارات بە ناونیشانی "نەخشاندنی داهاتووی حکومەتەکان" دەستیپێکرد و تاوەکو 14ـی مانگ بەردەوام دەبێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت