
ئالیک
ئاڤا نیوز
بەرهەمهێنانی ئالیک لە هەرێمی کوردستان بە ڕێژەی 88% زیادی کردووە و بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ ڕایگەیاند، ئالیکەکەکە کوالێتی بەرزە و بەرهەمی هاوردە ناتوانێت بە نرخی کەمیشەوە ڕکابەری بکات.
وێنە گەورەکە: کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەپێناو باشترکردنی ژێرخانی ئابووریدا، گرنگی زۆری بە پەرەپێدانی بواری کشتوکاڵ و پیشەسازی و سەرجەم بوارەکانی دیکە داوە.
لێدوانی فەرمی: فیراس سدیق، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئێستا لە هەرێمی کوردستان 46 پڕۆژەی ئالیکی پەلەوەر، ئاژەڵ، ماسی هەیە، پێش کابینەی نۆیەم تەنیا 36 پرۆژە هەبوو، لە کابینەی نۆیەمدا 10 پرۆژەی دیکە دروست کرا.
زانیاریی زیاتر: وزەی بەرهەمهێنانی ئالیک پێش کابینەی نۆ لە یەک کاتژمێردا 540 تۆن بوو، بەڵام ئێستا بۆ 980 تۆن بەرزبووەتەوە، واتە 88% بەرهەمهێنان زیادی کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق، خواستی زۆر لەسەر بەرهەمی ئالیکی هەرێمی کوردستان هەیە، گرفتی بەرهەمی ناوخۆیی کەمی نرخی بەرهەمی هاوردەیە، سەرەڕای ئەمەش خاوەن کارگەکان زیاتر بەرهەمی ناوخۆیی دەکڕن، چونکە کوالێتی بەرزترە،
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: گەنمەشامی یەکێکە لە کەرەستە سەرەکییەکانی بەرهەمهێنانی ئالیک، تەنیا لە ماوەی چوار ساڵی کابینەی نۆدا توانراوە بەرهەمی گەنمەشامی لە 60 هەزار تۆنەوە بۆ 350 هەزار تۆن زیاد بکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 3 خولەک لەمەوپێش
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
- جیهان
- 33 خولەک لەمەوپێش
سەرووی 600 كۆچبەر لە ئیجە ڕزگار دەكرێن
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
سوپای ئیسرائیل کوشتنی فەرماندەیەکی باڵای حیزبوڵڵا ڕادەگەیێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
کەشتیی سەربازیی وێرانکەری ئەمریکی گەیشتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بە ناوی مووشەکەکانی پەیام بۆ دۆست و دووژمنانی دەنێریت
19 حوزەیران
ئیسرائیل دەست بۆ هێڵی سووری ئێران دەبات
18 حوزەیران
عێراق ژوورێکی ئۆپەراسیۆن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی تیشکی ئەتۆمی کارا دەکات
18 حوزەیران
هۆشداری بە گەشتیاران دەدرێت؛ بەهیچ جۆرێک نەچنە ژێر تونێلە بەفرینەکان
18 حوزەیران
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی نەوت بەهۆی جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل دەفڕێت