
سەرۆكوەزیران بارزانی لە لووتكەی حكومەتەكان لە دوبەی
ئاڤا نیوز
سەرۆكوەزیران بارزانی ڕایدەگەیێنێ، "دوبەی و هەولێر هەردووكیان لە ناوەندی هەسارەیەكی گەرمبوو دان، ئێمە بە تەواوی ئاگاداری مەترسییەكانی پشتگوێخستنی ڕاستییەكی كارەساتبارین".
وێنە گەورەكە: شارەزایان خێرایی گەرمبوونی زەوی بە مەترسییەكی گەورە لەسەر ژیان دەزانن، هۆكاری سەرەكیش گۆڕانی کەشوهەوا و چالاكییەكانی مرۆڤە، کە لەوەتەی شۆڕشی پیشەسازی سەریهەڵداوە بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیان كردووە.
لێدوانی فەرمی: سەرۆكوەزیران بارزانی لە گوتارێكدا لە لووتكەی حكومەتەكان لە دوبەی ڕایگەیاند: خواستێكی بەكۆمەڵ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی یەكێك لە گەورەترین ئاڵنگارییەكان هەیە كە ڕووبەڕوومان دەبێتەوە، ئەویش گۆڕانكارییە ژینگەییەكانە.
مەترسییە پێشبینیكراوەكان: "دوبەی و هەولێر هەردووكیان لە ناوەندی هەسارەیەكی گەرمبوو دان، ئێمە بەتەواوی ئاگاداری مەترسییەكانی پشتگوێخستنی ڕاستییەكی كارەساتبارین، زۆرێك لەو پابەندییانەی تاوەكو ئێستا نراون، دژی بەرژەوەندییە ئابوورییە كورتخایەنەكانن، گواستنەوە و گەیشتن بە سەرچاوەی وزەی خاوێن لەوانەیە لە ماوەیەكی كورتدا تێچووی زیاتر بێت، بەڵام پاشەكەوتی درێژخایەنی بۆ هەموومان بێهاوتایە"..
چارەسەر: پێویستیمان بە بووێریی، ڕاستگۆیی و دانایی هەیە بۆ ئەوەی بڕیارێكی قورس بدەین. ئەگەر لە ئەنجامدانی ئەو بڕیارە شكست بهێنین، ئەم بەشەی جیهان دەبێتە كورەیەك بەهۆیەوە بەشێكی فراوانی زەوی بۆ ژیان شیاو نابن، سەرچاوەكانی ئاو وشك دەبن و ئاسایشی خۆراك ڕووبەڕووی ئاڵنگارییەكی گەورە دەبێتەوە. لەوانەیە بەبیابانبوون، كۆچكردنی بەكۆمەڵ و داڕمانی ئابووری بەدوای خۆیدا بهێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئەمشەو 170 حاجی دیكە دەگەنەوە خاكی هەرێمی كوردستان
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
سێ درۆن لە ناوچەکانی پارێزگای زیقار دەکەونە خوارەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- ژینگە
- 12 حوزەیران
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما بەرزتر دەبنەوە
- ژینگە
- 11 حوزەیران
ئاگرەکەی قەرەداخ کۆنترۆڵ کرا