ڕووسیا ئامادەیە ڕۆڵی ناوبژیوان لەنێوان تورکیا و سووریا بگێڕێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-08-10

ئاڵای سووریا و تورکیا. وێنە ئەنادۆڵ
ئاڤا نیوز
ڕووسیا پاڵپشتی لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەنکەرە و دیمەشق دەکات، هەروەها ئامادەکارییەکانی بۆ پەرەپێدانی کارەکانی کۆبوونەوەی سەرکردایەتی نێوان هەردوو وڵات دەستپێکردووە.
وێنە گەورەکە؛ سەرەڕای ئەوەی تورکیا خواستی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ سووریا هەیە، بۆ ئەمەش چەند جارێک بانگهێشتی بەشار ئەسەد، سەرۆکی ئەو وڵاتەیان کردووە و داوای نێوەندگیری لە مۆسکۆ و بەغدا کراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەم کۆبوونەوەیە نەکراوە.
لێدوانی فەرمی؛ میخائیل بۆگدانۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا کە لەهەمان کاتدا پۆستی نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ڕووسیا بۆ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقای بەدەستەوەیە گوتی: ئێمە پشتگیری لە پرۆسەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە حکومییەکانی نێوان تورکیا و سووریا لەسەر بنەمای دانپێدانانی یەکتر بە یەکپارچەیی خاک و سەروەری، دەکەین.
گۆشەیەکی دیکەی ڕووداوەکە: جگە لە مۆسکۆ، بەغداش ڕۆڵی نێوەندگیر دەبینێت، وەک ئامادەکارییەک بۆ کوبوونەوەی سەرکردایەتی نێوان ئەنکەرە و دیمەشق، چەندین کۆبوونەوەی نێوان وەزارەتی دەرەوەی هەردوو وڵات لە بەغدا ڕێکخراوە.
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی توێکڵی مۆز چارەسەری چەندین کێشەی تەندروستی دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لاریجانی بۆ تاوتوێکردنی چەکدانانی حیزبوڵلا گەیشتە بەیرووت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆشکی سپی: گفتوگۆکانی ترەمپ و پووتین گوێگرتنە نەک دانوستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لاریجانی بۆ تاوتوێکردنی چەکدانانی حیزبوڵلا گەیشتە بەیرووت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی: پێویستە سزاکانی سەر ئێران بە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتیی هەژمار بکرێن
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ هەڕەشە لە ئێران دەکات؛ لە ئامادەباشیداین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەردۆغان: دڵنیاین لە سەرکەوتنی پرۆسەی "تورکیایەکی بێ تیرۆر"