
دیمەننی بەشێک لەو ئاگرەی ماوەی دوو ڕۆژە تورکیای گرتووەتەوە. وێنە؛ سکای نیوز
ئاڤا نیوز
ئاگرێکی گەورە 72 شوێنی تورکیا دەگرێتەوە، بە گوتەی دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە ئاگرەکە لە 69 ناوچە کۆنترۆڵ کراوە، بەڵام ئاگری نوێ کەوتوونەتەوە.
وێنە گەورەکە: ماوەی دوو ڕۆژە لە بەشی ڕۆژئاوای تورکیا ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە و نزیکەی چوار هەزار هێکتار زەوی سووتاوە. لە بەشی باکووری تورکیاشەوە لە چەند لایەکەوە ئاگر کەوتووەوە و بەرەو باشوور تەشەنەی سەنووەد، هێشتاش لە 8 ناوچە کۆنترۆڵ نەکراوە.
هۆکارە زانراوەکان: ژمارەیەک هاووڵاتی دەستبەسەر کراون کە لەکاتی گەشتکردن ئاگریان کردووەتەوە، دواتر بەهۆی باوە تەشەنەی کردووە. بەشێک لە میدیاکانی تورکیاش گەریلاکانی پەکەکە تۆمەتبار دەکەن.
زیانە سەرەکییەکان: دەیان گوند سووتاون، 600 هەزار هێکتار زەوی دارستانەکان سووتاوە، زیاتر لە 4 هەزار هاووڵاتی ماڵەکانیان چۆڵ کردووە و نزیکەی 80 کەس بریندارن.
لێدوانی فەرمی: ئبیراهیم یوماکڵی، وەزیری کشتوکاڵ و دارستانی تورکیا ڕایگەیاند، هاووڵاتیان ئاگادار دەکەینەوە، ئەم چەند ڕۆژە بۆ تورکیا مەترسیدارە و ئەگەری ئاگرکەوتنەوە لە 12 شارۆچکە هەیە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- ژینگە
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
- ژینگە
- 29 تەممووز
پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستپێدەکات