
کەلووپەلی بەجێماوی ئەو قوتابییانەی هەفتەیەک لەمەوبەر ڕفێندران و ئەمڕۆ ئازادکران. وێنە؛ ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
ئەو 20 قوتابیەی هەفتەی ڕابردوو لە زانکۆی مایدوگوری و جۆس لە نەیجیریا ڕفێندرابوون، بە تەندروستییەکی باشەوە ئازادکران.
وێنە گەورەکە؛ لە وڵاتی نەیجیریا ڕووداوەکانی ڕفاندن ڕوو لە زیادبوونن، هۆکارەکەش بۆ قەیرانی ئابووری وڵاتەکە دەگەڕێتەوە کە وای لە باندە تاوانکارییەکان کردووە خەڵک بڕفێنن و لەبەرامبەر ئازادکردنیان داوای بڕێک پارە بکەن.
بڵاوکراوەی فەرمی: پۆلیسی ویلایەتی 'بینوێ' لە بەیاننامەیەکدا شەوی شەممە ڕایگەیاند :"20 قووتابی زانکۆی مایدوگوری و زانکۆی جۆس ئازادکراون، دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو لەلایەن چەکدارەکانەوە ڕفێندرابوون"، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر بخرێتە ڕوو.
چی ڕوویدا؟ ئەو قوتابیانە لە میانەی بەشداریکردن لە کۆنگرەیەکی پزیشکی لە 15ی ئاب لە ڕۆژئاوای نەیجیریا ڕفێنراون.
ژمارەکان وا دەڵێن: ناتوانرێت ژمارەی ڕفێنراوەکان لە نەیجیریا دیاری بکرێت، چونکە هەموو حاڵەتەکان تۆمار ناکرێت، بەڵام کۆمپانیای ڕاوێژکاریی نەیجیریا (SBM Intelligence) ڕایگەیاندووە، کاتی دەستبەکاربوونی سەرۆک بولا ئەحمەد تینوبو لە مانگی ئایاری 2023 تا مانگی یەکی ساڵی 2024، نزیکەی 4777 کەس ڕفێنراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کەمبۆدیا ترەمپ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کاندید دەکات
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا دوو سیستەمی پاتریۆت لە ئۆکراینا جێگیر دەکات
- جیهان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا دەسەڵاتدارییەتی فەلەستین سزا دەدات
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای زیاتر بە سەر ئێراندا دەسەپێنێت