
سەیران زاوێتەیی، بەربژێری پارتی سی دی ئەند ڤی
ئاڤا نیوز
كچە كوردێكی باشووری كوردستان بۆ پۆستی سەرۆکی شارەوانی یەکێک لە شارە گەورەکانی بەلجیکا بەربژێرە، داوا لە کوردانی نیشتەجێی شارەکە دەکات دەنگی پێبدەن و دەڵێت دەبێتە نوێنەری ڕاستەقینەیان.
وێنە گەورەكە: بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی 10ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی شارەوانییەكان لە بەلجیكا بکرێت. کچە کوردێک بە ناوی سەیران زاوێتەیی لەلایەن پارتی سی دی ئەند ڤی بۆ پۆستی سەرۆکی شارەوانی لۆڤن بەربژێر کراوە، کە یەکێک لە شارە گەورەکانی ئەو وڵاتەیە و سەدان کوردی لێ دەژی.
لێدوانی فەرمی: سەیران زاوێتەیی، بەربژێری پارتی سی دی ئەند ڤی لە گفتوگۆیەكی تایبەتدا لەگەڵ ئاڤا نیوز گوتی: داوا لە سەرجەم دانیشتووانی شاری لۆڤن بەتایبەتی كوردان دەكەم دەنگم پێبدەن بۆ ئەوەی مافەكانیان نەفەوتێت و، بتوانین وەك بەشێك لە دانیشتووانی ئەم وڵاتە ڕۆڵ بگێڕین و خزمەتی زیاتریان بکەین".
ئەمەش بزانە: شاری لۆڤن یەكێكە لەو شارانەی بەلجیكا زۆرترین پەنابەری بیانی لەخۆگرتووە، هەزار و 500 كوردی تێدا دەژی و زۆبەیان خەڵکی باشوور و باكووری كوردستانن.
باكگراوند: سەیران زاوێتەیی، ناوی تەواوی سەیران نایف سەعدییە، لە ساڵی 1979 لە باشووری كوردستان لەدایك بووە، بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لە كشتوكاڵ لە كوردستان بەدەستهێناوە، بەشی ئابووری و بەڕێوەبردنی لە زانكۆی لۆڤن لە بەلجیكا تەواو كردووە. بە ژمارە 28 بۆ پۆستی سەرۆكی شارەوانی لۆڤن بەربژێرە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 56 خولەک لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا: نابێت ئێران هەرگیز چەکی ئەتۆمی هەبێت
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیهود باراک: ئیسرائیل بەتەنیا ناتوانێت ئێران لەناو ببات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
عەباس عێراقچی: ئیسرائیل هێڵی سووری بەزاندووە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆشکی سپی: ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل بەردەوام دەبن