
محەممەد جەواد زەریف
ئاڤا نیوز
محەممەد جەواد زەریف، دوای ئەوەی سەرەتای ئەم مانگە دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستی جێگری سەرۆککۆمار پێشکەش کرد بیروڕای خۆی دەگۆڕێت و جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە سەر ئەرکەکەی.
وێنە گەورەکە: محەممەد جەواد زەریف، بە جێگری کاروباری چاکسازی سەرۆککۆماری ئێران دەستنیشانکرابوو، دوای دوو هەفتە لە دەستبەکاربوونی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش کرد و نائومێدی خۆی بەرامبەر پێکهێنانی حکومەت دەربڕی لە دانانی ژمارەیەک وەزیر، بەڵام ئێستا بڕیاری داوە بگەڕێتەوە سەر ئەرکەکەی.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: زەریف لە ئێکس نووسیویەتی: دوای ئەو بەدواداچوون و ڕاوێژکاریانەی کە لەلایەن سەرۆککۆمار و فەرمانە نووسراوەکەیەوە کراون، بەردەوام دەبم لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانم وەک جێگری سەرۆک بۆ کاروباری چاکسازی.
ئەوەی لە بارەیەوە دەگوترێت: گەڕانەوەی زەریف بە گورزێک لە دژی نەریتخوازەکان ناودەبرێت، پزیشکیان بۆ ئەمە ڕەخنەی لێگیرا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زەریف لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا ناسراوە، ئەمەش بەهۆی ئەو ڕۆڵە دیارەی کە لە دانوستانەکاندا بینی کە بووە هۆی ئەنجامدانی ڕێککەوتنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران لە ساڵی 2015ـدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
کارمەندانی بەرگری و ناوخۆ لە سەرەگرتنی ئەلیکترۆنی دەبەخشرێن
- عێراق
- 5 خولەک لەمەوپێش
هاتنی هاووڵاتییانی سووریا بۆ عێراق قەدەغە نەکراوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران