بەریتانیا بۆ كەمكردنەوەی زیانە ژینگەییەكان سوود لە توێژینەوەی كوردێک وەردەگرێت
- ژینگە
- 2 ئەیلوول

د.ماردین عومەر عەبدولقادر، پسپۆر لە بواری وزە و ژینگە لە بەریتانیا
ئاڤا نیوز
بۆ كەمكردنەوەی زیانە ژینگەییەكان و کەمکردنەوەی ماددە ژەهراوییەكانی ناو ژینگە، حكومەتی بەریتانیا سوود لە توێژینەوەی كوردێک وەردەگرێت.
وێنە گەورەكە: لە چوارچێوەی پلانی "نێت زیرۆ" حكومەتی بەریتانیا پلانی هەیە ڕێژەی دەردانی گازە زیانبەخشەكانی وەك دوانە ئۆكسیدی كاربۆن و میسان لە پڕۆژە گەورەكاندا نزیك بكاتەوە لە سفر، بۆ ئەمەش پشت بە چەندین توێژینەوەی زانستی دەبەستێت. گازەکانی میسان و دوانە ئۆکسیدی کاربۆن گازی زیانبەخشن و ئەگەر ڕێژەیان لە هەوا زۆر بێت مەترسیدارن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: د.ماردین عومەر عەبدولقادر، خاوەنی بڕوانامەی دكتۆرایە لە بواری وزە و ژینگە لە بەریتانیا، توێژینەوەیەكی لەبارەی پاشماوەی باڵەخانەكان و زبڵی بیناكان كردووە، تێیدا بەو ئەنجامە گەیشتووە دەتوانرێ ماددەیەك بۆ كەمكردنەوەی گازە زیانبەخشەكان لە ناو سروشتدا بەکاربهێنرێت، ئەمەش گرنگییەكی گەورەی بۆ پاراستنی ژینگە هەیە.
ئەمەش بزانە: حكومەتی بەریتانیا توێژینەوەكەی د. ماردین و چەندین كەسی دیكەی كردووەتە پڕۆژەیەك و پێشكەشی پەرلەمانی كردووە، پەرلەمانیش پابەندی خۆی بە پڕۆژەكە دەربڕیوە بۆ ئەوەی كاری لەسەر بكرێت و جێبەجێ بكرێت.
لێدوانی فەرمی: دكتۆر ماردین عومەر عەبدولقادر، لە گفتوگۆیەكدا لەگەڵ ئاڤا نیوز، باسی لە پڕۆژەكەی كرد و گوتی، شانازی دەكات وەك كوردێك بەشدارە لە پاراستنی ژینگە و بەردەوام دەبێت لە پەرەپێدان بە كارەكانی و پڕۆژەكانی لە بواری وزە و ژینگەدا.
ئەمەش بزانە: توێژینەوەكە لە گۆڤاری زانستی "Journal of Cleaner Production " بڵاوكراوەتەوە و یەكێكە لە توێژینەوە گرنگەكانی بواری ژینگە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- ژینگە
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
- ژینگە
- 29 تەممووز
پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستپێدەکات