
ئاڵای عێراق و چەند دیمەنێک لە خۆپێشاندانەکانی ئەمڕۆ، گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
دژی دواکەوتنی خەرجکردنی مووچەکانیان، ئەمڕۆ بەشێک لە فەرمانبەرانی وەزارەتی کارەبا لە پارێزگاکانی بەسرە و زیقار لە باشووری عێراق بایکۆتی دەوامیان کرد و خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
وێنە گەورەکە: مووچەی بەشێک لە فەرمانبەرانی عێراق بۆ چەندین جارە دوادەکەوێت، فەرمانبەرانی کۆمپانیای گواستنەوەی کارەبای باشوور مانگ و نیوێکە مووچەیان وەرنەگرتووە و دەستیان بە بایکۆت و خۆپیشاندان کردووە.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: فەرمانبەرانی وەزارەتی کارەبا لە هەردوو پارێزگای بەسرە و زیقار خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و ڕایانگەیاند، زیاتر دواکەوتنی مووچە هەموو کەرتەکانی دیکەی دەوڵەت ڕووبەڕووی ئیفلیجبوون دەکاتەوە، بۆیە داوا دەکەن هاوشێوەی فەرمانبەرانی دیکەی حکومەت، مووچەیان لەکاتی خۆیدا خەرج بکرێت.
ئەمەش بزانە: حکومەتی عێراق پێشتر لە 22ی هەموو مانگێک دەستی بە دابەشکردنی مووچە دەکرد و لە چەند ڕۆژێکی کەمدا سەرجەم مووچەخۆران مووچەیان وەردەگرت، بەڵام دوو مانگە گرفت دروست بووە و بەشێک لە مووچەخۆران 45 ڕۆژە مووچەیان وەرنەگرتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
کۆمسیۆن: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کاتی خۆیدا دەکرێت
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
لە ورمێ سێ زیندانی بە تۆمەتی دزیكردن پەنجەیان دەبڕدرێتەوە
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
گرفتی كەمئاوی هەڵەبجە و سەیدسادق چارەسەر دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
30 تەممووز
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
کۆمسیۆن: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کاتی خۆیدا دەکرێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا زانیاریی نوێ لەبارەی بازرگانێکی کورد ئاشکرا دەکات
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەیاسای ئازادیی ڕادەربڕین لە عێراق کاردانەوەی جیاوازی لێدەکەوێتەوە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هۆشداری توند لە تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای حەشدی شەعبی بە عێراق دەدات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق لەسەر چەند پرۆژەیاسایەکی گرنگ کۆدەبێتەوە