
ئاڤا نیوز
دەزگای گۆڕانی کەشوهەوای یەکێتیی ئەوروپا " کۆپەرنیکۆس" ڕایگەیاند، لەوەتەی دەست بە تۆمارەکانی پلەکانی گەرما کراوە، ساڵی 2024 گەرمترین ساڵ بووە لە نیوەگۆی باکووری زەوی.
وێنە گەورەکە: پلەی گەرمای جیهان لەنێوان ساڵی 1880 ئەو ساڵەی کە تۆماری کرد دەستیپێکرد تاوەکو 1980، هەر 10 ساڵ جارێک بە تێکڕا 0.7 پلەی سەدی و 0.13 فەهرەنهایت بەرز بووەتەوە. لە هەر دەیەیەکدا پلەی گەرمی جیهان بە 0.18 پلەی سەدی یان 0.32 پلەی فەهرەنهایت بەرز دەبێتەوە.
داتای فەرمی: بەگوێرەی داتاکانی "کۆپەرنیکۆس"، تێکڕای پلەی گەرمی جیهان بۆ هاوینی 2024 بەرزترین پلەی گەرما بووە کە 0.69 پلەی سیلیزی و (1.24 پلەی فەهرەنهایت) بووە، بەرزترە لە تێکڕای ساڵانی 1991 بۆ 2020 لەو سێ مانگەدا.
لێدوانی فەرمی: سامانسا بورگس، جێگری بەڕێوەبەری دەزگاکە ڕایگەیاند: "لە ماوەی سێ مانگی ڕابردووی 2024، مانگی حوزەیران و ئاب جیهان گەرمترین ڕۆژ و گەرمترین هاوینی باکووری بەخۆیەوە بینیوە".
ژمارەکان وادەڵێن: تێکڕای پلەی گەرمی ئەوروپا لە سێ مانگی هاوین بەرزترین پلەی گەرمای تۆمار کردووە کە 1.54 پلەی سیلیزی بووە، کە لە تێکڕای ساڵانی 1991 بۆ 2020 بەرزترە. ساڵی 2022 بەرزبوونەوەکە گەیشتبووە 1.34 پلەی سیلیزی.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی داتاکانی کۆپەرنیکۆس، لە مانگی ئەیلوولی 2023 تاوەکو ئابی 2024، تێکڕای پلەی گەرمی جیهان 1.64 پلەی سیلیزی زیاتر بووە لە تێکڕای پێش شۆڕشی پیشەسازی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- ژینگە
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
- ژینگە
- 29 تەممووز
پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستپێدەکات