
ئاڤا نیوز
پارێزگای هەولێر ئاشکرای کرد کە لە چواچێوەی گرنگیدان بە ژینگە چوار پارک لە سنووری پارێزگای هەولێر دروست دەکەن.
وێنە گەورەكە: كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامە لە جێبەجێكردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان، یەكێک لە بەرنامەكانی كابینەكە گرنگیدانە بە کەرتی ژینگە، لەو چوارچێوەیەدا لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا چەندین پارک دروست كراون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیێنراوێكدا ئاشكرای كرد كە لە چوار پڕۆژەی جیادا بە گوژمەی زیاتر لە 23 ملیار دینار چوار پاركی گەورە دروست دەكرێن.
زانیاریی زیاتر: پڕۆژەكان بریتین لە پاركێک لەکەنار شەقامى خێراى 150 مەتری بە گوژمەى 3 ملیار و 700 ملیۆن دینار، لەسەر بودجەی نووسینگەی سەرۆكوەزیران بارزانی و لەسەر ڕووبەری 150ھەزار مەتری چوارگۆشە، هەروەها سەوزکردنی یەکتربڕی شەقامی 120 مەتری لە ڕێگەی هەولێر - موسڵ، بە گوژمەی زیاتر لە 3 ملیار و 420 ملیۆن دینار لەسەر ڕووبەری 205 هەزار مەتر.
ئەوەش بزانە: دوو پڕۆژەی تریش جێبەجێ دەکرێن لەوانە، پارکى ڕەشکین، بە گوژمەی 15 ملیار دینار، لەسەر بودجەی تایبەتی نووسینگەى سەرۆكوەزیران بارزانی و لەسەر ڕووبەری نزیکەی 120 هەزار مەتر دووجا، هەروەها پارکی گەڕەکى ژیان بە گوژمەى 1 ملیار و 40 ملیۆن و 477 هەزار دینار، لەسەر بودجەى 15% ى شارەوانى هەولێر لەسەر ڕووبەری 19 هەزار مەتر دووجا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر چوار پڕۆژەكە دەست بە دروستكردنیان كراوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- ژینگە
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
- ژینگە
- 29 تەممووز
پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستپێدەکات