
تونس بووەتە خاڵی دەرچوونی کۆچبەران لە ئەفریقاوە بۆ ئەوروپا، وێنە، یۆرۆ نیوز
ئاڤا نیوز
بەهۆی نقومبوونی بەلەمێکی کۆچبەران نۆ کەس لە کەناراوەکانی تونس گیانیان لە دەست دا. کۆچبەرەکان ویستوویانە لە ڕێگەی دەریایەوە خۆیان بگەیێننە ئەوروپا.
چیرۆکی سەرەکی: بەلەمێکی کۆچبەران لە دووری شەش کیلۆمەتر لە ناوچەی زارزیس لە تونس کە هاوسنوورە لەگەڵ لیبیا نقوم بوو. هێزەکانی پاراستنی کەناراوەکانی تونس توانیویانە 45 کۆچبەر ڕزگار بکەن، نۆ کۆچبەریش خنکاون و تەرمەکەیان دۆزراوەتەوە.
لێدوانی فەرمی: حوسامەدین جبابیل، گوتەبێژی هێزەکانی پاراستنی کەناراوەکانی تونس ڕایگەیاند، هیچ یەکێک لە سەرنشینەکان تونسی نەبوون، بەڵکو گومان دەکرێت لە لیبیاوە هاتبن.
گۆشەیەکی دیکە: لە هەفتەکانی ڕابردوودا بەلەمێکی گەورەی کۆچبەران بە زیاتر لە 50 سەرنشینەوە لە سنووری تونس لە دەریا ون بوو. ڕووداوەکە ناڕەزایی کەسوکاری کۆچبەران و ڕێکخراوەکانی تایبەت بە مافی کۆچبەرانی لێکەوتەوە و ڕەخنەیان لە حکومەتی تونس گرت بەوەی وەک پێویست هەوڵی ڕزگارکردنی بەلەمەکەی نەداوە.
باکگراوەند: تونس بووەتە خاڵی دەرچوونی کۆچبەران لە ئەفریقاوە بۆ ئەوروپا. تەنیا لە ساڵی ڕابردوودا هەزار و 313 کۆچبەر لە کەناراوەکانی ئەو وڵاتە گیانیان لە دەست داوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 3 خولەک لەمەوپێش
کەمبۆدیا ترەمپ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کاندید دەکات
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
لە دوو دەروازەی عێراق هەزاران زیارەتکاری ئێرانی بۆ عێراق هاتوون
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- جیهان
- 3 خولەک لەمەوپێش
کەمبۆدیا ترەمپ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کاندید دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا دوو سیستەمی پاتریۆت لە ئۆکراینا جێگیر دەکات
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا دەسەڵاتدارییەتی فەلەستین سزا دەدات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای زیاتر بە سەر ئێراندا دەسەپێنێت
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سلۆڤینیا هەناردەی چەک بۆ ئیسرائیل ڕادەگرێت