
ژمارەیەک پەنابەر. وێنە: بی بی سی
ئاڤا نیوز
دەزگای لووتکە، ئاماری ئەو کۆچبەرانە بڵاودەکاتەوە کە ئەمساڵ بە کۆچی پێچەوانە لە بەریتانیاوە گەڕاونەتەوە فەرەنسا، ئەمەش بەهۆی بێئومێدبوونیان لە وەرگرتنی مافی مانەوە.
وێنە گەورەکە: ساڵانە هەزاران کۆچبەر لە ڕێگەی وشکانی و ئاوی، لە فەرەنساوە دەپەڕنەوە بۆ بەریتانیا، لە بەرامبەردا دەیان کەسی دیکە ئەو ڕێگایانە بەکاردێنن بۆ کۆچی پێچەوانە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەمڕۆ شەممە، دەزگای لووتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕایگەیاند: ئەمساڵ 100 کەیس تۆمارکراون کە لە بەریتانیاوە لە ڕێگەی بارهەڵگر و بەلەم پەڕیونەتەوە بۆ فەرەنسا، لەو پێناوە پارەی زۆریان داوەتە قاچاخچی، ئەمە لەکاتێکدا ساڵی ڕابردوو تەنیا پێنج کەیس تۆمار کرابوون.
هۆکارە زانراوەکان: بەشێک لەو کۆچبەرانە ئامانجیان گەیشتن بووە بە فەرەنسا، بەڵام لەناو کەشتی یان شەمەندەفەر لەلایەن پۆلیسی بەریتانی دەستگیردەکرێن، بەشێکی دیکەیان داواکاری مافی پەنابەریان ڕەتدەکرێتەوە ناچار بەشێوەی قاچاخ دەگەڕێنەوە فەرەنسا.
ئەوەی پێویسیتە بیزانیت: بەشێک لەو پەنابەرانەی دەگەڕێنەوە فەرەنسا کوردن، دەزگای لووتکە نموونەی پەنابەرێکی کورد باس دەکات، بۆ گەیشتن بە بەریتانیا 14 هەزار یۆرۆی داوە بە قاچاخچییەکان، دوای بێئومێدی لە پێدانی مافی مانەوە لە بەریتانیا، دوو هەزار یۆرۆی دیکەی داوە بە قاچاخچی تاوەکو بگەڕێتەوە فەرەنسا.
باکگراوند: کەناڵی ئاوی ئینگلیز وەک یەکێک لە قەرەباڵخترین کەناڵە ئاوییەکان ناسراوە، لە ڕێگەی ئەو کەناڵەوە بەشێوەی قاچاخ کۆچبەران لە فەرەنساوە بۆ بەریتانیا دەپەڕنەوە، هاوکات لە ڕێگەی وشکانیەوە بە بارهەڵگر کۆچبەران دەچن بۆ خاکی بەریتانیا و بە پێچەوانەوەش.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
کەمبۆدیا ترەمپ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کاندید دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا دوو سیستەمی پاتریۆت لە ئۆکراینا جێگیر دەکات
- جیهان
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا دەسەڵاتدارییەتی فەلەستین سزا دەدات
- هەواڵ
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای زیاتر بە سەر ئێراندا دەسەپێنێت