
وێنەی ئەو تۆمەتبارانەی دەستگیرکراون
ئاڤا نیوز
پۆلیسی سلێمانی دوو ژن و پیاوێكی دەستگیرکردووە کە بە هەڕەشە و بەزەبری چەقۆ پارەیان لە ماڵێک بردووە.
چیرۆکە سەرەکیەکە: چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، هاونیشتمانییەک لە سلێمانی چووەتە پۆلیس و سکاڵای کردووە، کە سێ کەس بە زەبری چەقۆ 30 ملیۆن دیناریان لەماڵەکەی بردووە و ترسێکی زۆریان دروستکردووە، دواتر پۆلیس لێکۆڵینەوەی دەستپێکرد، دەرکەوت ئەوانەی دزیەکەیان کردووە، ژن و پیاو و کچێکن، مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕۆژهەڵاتی سلێمانی هەر سێ تۆمەتبارەکەی دەستگیرکرد.
لێدوانی فەرمی: سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئەوانەی تاوانی دزیەکەیان کردووە خەڵکی ناوخۆن و بیانی نین، لەکاتی دەستگیرکردن بەشی زۆری پارەکەیان پێگیراوە و ئێستا لێکۆڵێنەوە لە کەیسەکەیان بەردەوامە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو تۆمەتبارانەی دەستگیرکراون، هەریەکە لە (ر،س،ع 36 ساڵ ڕەگەزی نێر، م،ع،س 28 ساڵ ڕەگەزی مێ، د،س،ع تەمەن 27 ساڵ ڕەگەزی مێ)، پۆلیسی سلێمانی دەڵێت لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەیان دەستیپێکردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: گەرمیان بەرزترین پلەی گەرمای تێدا تۆمار دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
داخستنی ئاسمانی عێراق بۆ ماوەی 27 کاتژمێری دیکە درێژ کرایەوە