
ئیلیا یێڤێمچیکی
ئاڤا نیوز
ئیلیا یێڤێمچیکی بیلاڕووسی کە بە گەورەترین یاریزانی لەشجوانی ناسراوە، لە تەمەنی 36 ساڵیدا بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەست دا.
زانیاری بەدەستهاتوو: ڕۆژنامەی کۆمێرسانتی ڕووسی ڕایگەیاند: لە 6-9-2024 ئیلیا تووشی جەڵتەی دڵ بووە و لەو ماوەیەدا لە کۆمادا بووە، دوو ڕۆژ پێش ئێستا کۆچی دوایی کردووە و ئەمڕۆ مردنەکەی ڕاگەیێنراوە.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، ڕۆژانە حەوت ژەم خواردنی خواردووە، خواردنەکەی بە تێکڕا لە ڕۆژێکدا 16 هەزار و 500 کالۆری بووە.
لەلایەکی دیکەوە: ئانا، هاوژنی ئیلیا بە میدیا ناوخۆییەکانی بیلاڕووسیای ڕایگەیاندووە، ئەم ماوەیە هەموو ڕۆژێک نوێژی کردووە، بەو هیوایەی ئیلیا چاکبێتەوە، بەڵام دوای ئەوەی بۆ ماوەی دوو ڕۆژ دڵی لە لێدان کەوتووە، پزیشکەکان هەواڵە ترسناکەکەیان پێداو کە مێشکی لەکار کەوتووە.
ئەوەی پێوسیتە بیزانیت: ئیلیا، یەکەم یاریزانی لەشجوانی نییە لەم دواییانەدا لە تەمەنێکی گەنجدا گیانی لەدەست دابێت، بۆیە پێدەچێت مردنەکەی پرسیار لەسەر مەترسییە تەندروستییەکانی پەیوەست بە یاریی لەشجوانی دروست بکات.
ئەمەش بزانە: ئیلیا باڵای 186 سانیتم و کێشی 140 کیلۆ بووە، هەرچەندە نازناوی زۆری بەدەست نەهێناوە، بەڵام ئەستێرەی سۆشیاڵ میدیا بوو و تەنها لە ئینستاگرام زیاتر لە 300 هەزار فۆڵۆوەری هەبوو، بەهۆی چالاکییە سەرنجڕاکێشەکانیشی نازناوی گەورەترین یاریزانی لەشجوانی پێدرابوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 33 خولەک لەمەوپێش
ئێران: ئیسرائیل سەقامگیری ناوچەکەی تێکداوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل هۆشدارییەک بە هاووڵاتییانی دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا بۆ ئیسرائیل: دیپلۆماسی باشترین چارەسەرە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ بۆ ئیسرائیل و ئێران: ئێستا کاتی ڕێککەوتنە
- جیهان
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا: نابێت ئێران هەرگیز چەکی ئەتۆمی هەبێت
- هەواڵ
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیهود باراک: ئیسرائیل بەتەنیا ناتوانێت ئێران لەناو ببات