
وێنەی ناو بازاڕی هەولێر لەکاتی پاککردنەوەدا - سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
دوای کۆتاییهاتنی چالاکییەکانی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر (د.خ)، تیمەکانی خزمەتگوزرای ژینگەپارێزی هەولێر، تەنیا دوێنێ لە سەنتەری شاری هەولێر 60 تۆن زبڵ و پاشماوەیان کۆکردووەتەوە.
وێنە گەورەکە: ساڵانە لەیادی لەدایکبوونی پێغەمبەر محەممەد (د.خ)، لە سەنتەری شاری هەولێر چالاکی جۆراوجۆر ڕێکدەخرێن، هەزاران کەس کۆدەبنەوە، خواردن و شیرینی و ئاو دابەش دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: ژیار جەلال، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری ژینگەپارێزی هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، تا کاتژمێر 7ی بەیانی سەرجەم بازاڕی هەولێر شۆردرا و ئامادەکرا، چالاکییەکان تا کاتژمێر شەشی ئێوارە بەردەوام بوون، دوای تەواو بوونی چالاکییەکە، 30 کارمەندی شارەوانی دوای پێنج کاتژمێر ئینجا توانییان سەرجەم بازاڕی هەولێر پاک بکەنەوە، ئەمساڵ ڕێژەی ئەو زبڵەی کۆکراوەتەوە سێ هێندەی ساڵی پارە.
بەگوتەی ژیار جەلال ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو، ژمارەیەکی زۆرتری خەڵک بەشداری چالاکییەکانی مەولوودیان کردبوو، ساڵی پار لەو ڕۆژەدا لەناو بازاڕ تەنیا 24 تۆن زبڵ و پاشماوە کۆکرابووەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت