
تابلۆی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
ئاڤا نیوز
نمرەى دەرچووانى پۆلى دوانزەى ئامادەیى ڕادەستى وەزارەتى خوێندنى باڵا کرا و بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوو زانکۆلاین بۆ پڕکردنەوەی ناوی قوتابیان لە بەش و زانکۆکان کارا بکرێت.
ڕاگەێنراوی فەرمی: وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ڕایگەیاند: نمرەى دەرچووانى پۆلى 12ـی ئامادەیی بەهەرسێ بەشى زانستى و وێژەیى و پیشەیى کە ژمارەیان (55720) دەرچووە، لەلایەن وەزارەتى پەروەردەوە ڕادەستى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کرا، بەمەبەستى کارکردن لەسەر سیستمى زانکۆلاین بۆ خوێندن لەزانکۆ و پەیمانگەکان.
زانیاریی زیاتر: ئامادەکارییەکان دەستیان پێکردووە، لە زووترین کات پرۆسەى پێشکەشکردن بۆ زانکۆکان دەستپێدەکات، وەزارەتى خوێندنى باڵا بۆ ساڵى خوێندنى 2024-2025 لەسەرجەم زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانى هەرێمى کوردستان زۆرترین دەرفەتى خوێندنى گشتى (بەخۆڕایى) بۆ دەرچووانى ئامادەیی دەڕەخسێنێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەرچووانى بەشە زانستىیەکان ژمارەیان (41277) دەرچووە، دەرچووانى بەشە وێژەییەکان ژمارەیان (13541) دەرچووە و دەرچووانى بەشە پیشەییەکان ژمارەیان (902) دەرچووە، جگە لە دەرچووانى قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان.
ئەمەش بزانە: بەپێى ئامارەکانى وەزارەتى پەروەردە ڕێژەى دەرچووانى قۆناغى 12ـی ئامادەیی لەمساڵدا بە بەراورد بە ساڵى ڕابردوو (19) هەزار دەرچوو زیادى کردووە.
ئەوەی لەو بارەیەوە دەگوترێت: بەشداربووانى کۆبونەوەکە هەڵسەنگاندێکى ووردیان لەبارەى ڕێژەى دەرچووان و میکانیزمى تەرخانکردنى کورسى خوێندن لەزانکۆ و پەیمانگەکان کرد، ئەو کەسانەى کە لە پێش ساڵى 2000 وە دەرچوون و ناویان لە ناو سیستمى زانکۆلایندا نیە، پێویستە لە ڕێگەى لینکێکى تایبەتەوە کە وەزارەتى پەروەردە دایدەنێت، سەردانى وەزارەتى پەروەردە بکەن بۆ وەرگرتنى یوزەرنەیم و پاسوۆرد بەمەبەستى پڕکردنەوەى زانکۆلاین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت