دیمەنی بەئامانجگرتنی چەکدارانی حیزبوڵڵا لە بەیرووت لەلایەن ئیسرائیل، وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
لەگەڵ زیادبوونی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنانی، گرووپە چەکدارەکانی عێراق بە درۆن هێرش دەکەنە سەر ئیسرائیل و لەلایەن سیستمی بەرگرییەوە درۆنەکە دەهێنرێتە خوارەوە.
وێنە گەورەکە: لە چوار ڕۆژی ڕابردوودا شەڕی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنانی گەیشتووەتە لوتکە، ئیسرائیل ژمارەیەک سەربازی حیزبوڵڵای لوبنانی کردووەتە ئامانج دیارترینیان؛ ئیبراهیم عەقیل، سەکردەی دیاری حیزبوڵڵا و سەرکردەی سەربازیی ئەحمەد مەحموود وەهبی ناسراو بە "ئەبو حوسێن سەمیر".
زنیاریی بەدەستهاتوو: سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە دوو درۆنیان خستووەتە خوار لە عێراقەوە بەرەو شاری ئیلات ئاڕاستە کرابوون.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ئەمڕۆ یەکشەممەدا ئیسرائیل 24 شار و شارۆچکەی لوبنانی بۆردوومانکردووە و چەندین کەس کوژراون، هاوکات بۆردوومانکردنی غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە بەردەوامە.
لە لایەکی دیکەوە: حیزبوڵڵای لوبنان هێرشی کردووەتە سەر شارۆچکەی کریات بیالیکی باکووری ئیسرائیل و زانیاریی سەرەتاییەکان برینداربوونی پێنج هاووڵاتی ئیسرائیلی پشتڕاست دەکەنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ڕۆژانی ڕابردوو گرووپە چەکدارەکانی عێراق ئامادەیی خۆیان بۆ پشتیوانیی حیزبوڵڵای لوبنانی دەربڕیوە و هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکەن و جەختیان کردووە لەسەر ناردنی هەزاران چەکدار بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئیسرائیل.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەهەمان کارنامەی دانیشتنەکەی شەممە کۆ دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
2 خولەک لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
1 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل: تاوەکو بارمتەکان ئازاد نەکەین جەنگ ڕاناگرین
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ: حەماس ئامادەیە بۆ چەکدانان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەناردەی غازی سروشتی ئازەربایجان لەڕێگەی تورکیا بۆ سووریا دەستی پێکرد
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هاکان فیدان لەگەڵ سەرکردەیەکی بزووتنەوەی حەماس دۆخی غەززە تاوتوێ دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەردۆغان لە بارەی پرۆسەی ئاشتییەوە: زۆر کەمی ماوە