نەتەوە یەکگرتووەکان: گۆڕانی کەشوهەوا ژیانی ملیۆنان عێراقی خستووەتە مەترسییەوە
- ژینگە
- 22 ئەیلوول

کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی گۆڕانی کەشوهەوا
ئاڤا نیوز
نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی دۆخی ژینگەی عێراق هۆشداریی دەدات و جەخت دەکاتەوە، گۆڕانی کەشوهەوا لە عێراق مەترسییە بۆسەر تەندروستی گشتی و ژیانی ملیۆنان کەسیشی خستووەتە مەترسییەوە.
وێنە گەورەکە: لەپاڵ مەترسییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و بەبیابانبوون، عێراق لە کۆبوونەوەی زبڵ و خاشاکیشدا ئاستی ستانداردی تێپەڕاندووە، ساڵانە 11 ملیۆن تۆن زبڵ کۆدەکرێتەوە و بەشێوەیەکی کۆن دەخرێتە ژێر خاک یان دەسووتێنرێت.
لێدوانی فەرمی: ئیسحاق زی، جێگری نێردەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق، لەمیانەی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی گۆڕانی کەشوهەوا و ئاسایشی تەندروستی کە لە بەغدا سازکرا، ڕایگەیاند: گۆڕانی کەشوهەوا لە عێراق تەنیا مەترسی نییە بۆ سەر تەندروستی گشتی، بەڵکو پێچەوانەکردنەوەی دەیان ساڵەی گەشەسەندن و خاوکردنەوەی پێشکەوتنەکانە دەربارەی ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام، ڕووداوە سەختەکانی کەشوهەواش ملیۆنان کەس دەخاتە مەترسییەوە".
زانیاریی زیاتر: ئەو بەرپرسەی نەتەوەیەکگرتووەکان جەختی لەسەر پێویستی خێرا کردەوە بۆ چارەسەرکردنی گۆڕانی کەشوهەوا، ئامادەیی نەتەوەیەکگرتووەکانیشی نیشاندا بۆ هاوکاریکردنی عێراق لەپێناو باشترکردنی کەشوهەوادا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 13 خولەک لەمەوپێش
حیزبوڵلای عێراقی ههڕهشه لە ئەمریکا دەکات
- کوردستان
- 54 خولەک لەمەوپێش
ئەمشەو 170 حاجی دیكە دەگەنەوە خاكی هەرێمی كوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- ژینگە
- 12 حوزەیران
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما بەرزتر دەبنەوە
- ژینگە
- 11 حوزەیران
ئاگرەکەی قەرەداخ کۆنترۆڵ کرا