
کامالا هاریس & دۆناڵد ترەمپ - فرانس 24
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکان بانگهێشتی کەناڵی سی ئێن ئێن و داواکەی هاریسی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، زۆر درەنگە بۆ ئەنجامدانی دیبەیتێکی دیکە.
وێنە گەورەکە: کەمپینەکەی کامالا هاریس، ڕۆژی شەممە 21ـی ئەیلوول لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: کەناڵی سی ئێن ئێن بانگهێشتی "هاریس"ـی کردووە بۆ بەشداریکردن لە دیبەیتێکی دیکە لەگەڵ ترەمپ لە 23ـی تشرینی یەکەم، کامالا هاریس بە بانگهێشتەکە ڕازی بووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کامالا هاریس، لە کەناڵی ئێکس بڵاوی کردەوە و خۆشحاڵی خۆی بە بانگهێشتەکە دەربڕی بۆ بەشداریکردن لە دووەم دیبەیتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و هیوای خواست "ترەمپ"ـیش بە بانگهێشتەکە ڕازی بێت.
زانیاریی زیاتر: دۆناڵد ترەمپ لە وەڵامی داواکارییەکەی هاریس گوتی، کامالا دۆڕاوە و دەیەوێت دیبەیتێکی دیکە لەنێوانماندا بکرێت، حەز دەکەم بەشداریی بکەم، بەڵام ئێستا زۆر درەنگ بووە."
باکگراوند: دیبەیتی یەکەمی سی ئێن ئێن لەنێوان دۆناڵد ترەمپ و جۆ بایدن لە مانگی حوزەیران بەڕێوەچوو، بەڵام دواتر بایدن لە خۆ کاندیدکردنەوەی بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا لەبەرژەوەندی کامالا هاریس کشایەوە. یەکەم دیبەیتی سەرۆکایەتی نێوان دۆناڵد ترەمپ و کامالا هاریس لە 10ـی ئەیلوول لە فیلادلفیا بەڕێوەچوو و کەناڵی ئەی بی سی نیوز میوانداریی کردن.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمسیۆن: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کاتی خۆیدا دەکرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ورمێ سێ زیندانی بە تۆمەتی دزیكردن پەنجەیان دەبڕدرێتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گرفتی كەمئاوی هەڵەبجە و سەیدسادق چارەسەر دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
30 تەممووز
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکی 'ئێف-35' لەکاتی مەشق و ڕاهێنان تێکدەشکێت
- جیهان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
لاڤرۆڤ: ڕووسیا پشتیوانی کورد دەکات لە سووریا
- جیهان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبارەت بە ڕووسیا زێلینسکی داوایەک ئاراستەی جیهان دەکات
- جیهان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا وەستاندی فرۆشتنی چەک بە ئیسرائیل ڕەت دەکاتەوە