
ئاڵای وڵاتانی سوید و ئێران، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
دەسەڵاتدارانی سوید دەزگای هەواڵگری ئێران بەوە تۆمەتبار دەکەن کە لەپشت هێرشە ئەلیکترۆنییەکانی ساڵی 2023 ەیە، بەوەی لە ڕێگەی ناردنی پەیام داوای " تۆڵەکردنەوە"یان دەکرد لەو کەسانەی قورئانیان سووتاند.
چیرۆکی سەرەکی: دەستەی داواکاری گشتیی سوید لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە: نزیکەی 15 هەزار کورتە نامە بۆ هاووڵاتییانی ئەو وڵاتە نێردراوە کە داوای تۆڵەسەندنەوە لەو کەسانە دەکات قورئانیان سووتاندووە، نامەکان لە هاوینی ساڵی 2023 نێردراوە، بە ئامانجی هەڵگیرسانی دووبەرەکی لەناو کۆمەڵگەی سویددا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی وتەی داواکارانی گشتی: لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کە گروپێکی ناسراو بە تیم ئینزۆ لە پشت ئۆپەراسیۆنەکەوە بوون، ئاماژەیان بەوە کردووە کە لێکۆڵینەوەکە داخراوە، چونکە بەدووری نازانرێت تۆمەتباران بدرێنە دادگا.
کاریگەری و لێکەوتەکانی: ئەو هەنگاوانە بووە هۆی دروستبوونی قەیرانی دیپلۆماسی لە نێوان سوید و ژمارەیەک وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و موسڵمانان. خۆپیشاندەرانی عێراق لە مانگی تەمموزی ساڵی ڕابردوودا دووجار هەڵیانکوتایە سەر باڵیۆزخانەی سوید لە بەغدا و ئاگریان لە یەکێک لەو باڵیۆزخانەیە بەردا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
کەمبۆدیا ترەمپ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کاندید دەکات
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا دوو سیستەمی پاتریۆت لە ئۆکراینا جێگیر دەکات
- جیهان
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا دەسەڵاتدارییەتی فەلەستین سزا دەدات
- هەواڵ
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای زیاتر بە سەر ئێراندا دەسەپێنێت