
سەکۆیەکی هەڵدانی مانگی دەستکردی ڕووسیا بۆ بۆشایی ئاسمان. وێنە؛تاس
ئاڤا نیوز
ڕووسیا لەبواری بۆشایی ئاسمان هاوکاری وڵاتانی کیشورەی ئەفریقا دەکات و مۆسکۆ دەیەوێت یارمەتی ئەو وڵاتانە بدات مانگە دەستكردەكانیان بۆ خوولگەی زەوی هەڵبدەن.
چیرۆكی سەرەكی: وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانی كەناراوەكانی ئەفریقا بەنیازن یەكەمین مانگی دەستكرد بەرەو خوولگەی زەوی بنێرن، بۆ ئەم ئەركەش دامەزراوەی "ڕووس كۆسمۆس"ـی ئاسمانی سەر بە حكومەتی ڕووسیا، هاوكارییان دەكات.
لێدوانی فەرمی: ئەلفۆسینی سانۆ، وەزیری ئابووری وڵاتی مالی، لە لێدوانێكی بۆ ئاژانسی هەواڵی ڕووسی "تاس" ڕایگەیاند، وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانی كەناراوەكانی ئەفریقا ماوەی چەند ساڵێكە كار بۆ هەڵدانی یەكەم مانگی دەستكرد بۆ بۆشایی ئاسمان دەكەن و بۆ ئەم ئەركەش مۆسكۆ هاوكاری سەرەكی هێنانەدی ئەو خەونەکەیان دەبێت.
بۆچی گرنگە: وڵاتانی ئەفریقا بەم هەنگاوەیان مەبەستیانە هاوشێوەی زۆرێك لە وڵاتانی دیكە، لە ئەزموونی بۆشایی ئاسمان سوودمەندبن بە مەبەستی بەهێزكردنی ئامرازەكانی پەیوەندیكردنی ڕادیۆیی و تەلەفزیۆنی و خێراكردنی هێڵی ئینتەرنێت.
خاڵە ئەرێنییەکان: یەکێکی دیکە لە ئامانجەکانی هەماهەنگی نێوان وڵاتانی ئەفریقا و مۆسکۆ لە بواری بۆشاییی ئاسمان بۆ هەڵدانی مانگی دەستکرد، چاودێریكردنی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوای كیشوەری ئەفریقا و ئەگەری بەرەنگاربوونەوەی ڕووداوە سروشتییەكانە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- جیهان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا: نابێت ئێران هەرگیز چەکی ئەتۆمی هەبێت
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیهود باراک: ئیسرائیل بەتەنیا ناتوانێت ئێران لەناو ببات
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
عەباس عێراقچی: ئیسرائیل هێڵی سووری بەزاندووە
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆشکی سپی: ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل بەردەوام دەبن