
دوو حاجی هەرێمی کوردستان لە کاتی بەڕێکەوتنیان بۆ وڵاتی سعودیە، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
تیروپشک بۆ ناوی ئەو هاووڵاتییانە کرا کە لە ساڵی 2017 و 2023 فۆڕمی چوون بۆ حەجیان پڕکردبووەوە، کە پێکهاتبوون لە 117 هەزار کەس.
لێدوانی فەرمی: شێخ نیاز ڕاغب نەقشبەندی، بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لیژنەیەک پێکهێنراوە لە نوێنەری ئەنجوومەنی وەزیران و ئەنجوومەنی دادوەران و ڕێکخەری پرۆسەکە و نوێنەری وەزارەتی ئەوقاف و کارووباری ئاینی، تیروپشک بۆ ناوی ئەو کەسانە کرا کە بەنیازن گەشتی حەجن بۆ ساڵی 2025.
شێخ نیاز ڕاغب نەقشبەندی، دەڵێت: تیروپشکەکە بۆ ئەو هاووڵاتیانەیە بووە کە لە ساڵی 2017 و 2023 ناویان تۆمار کردووە، لە چواچێوەی یەک لیست و تیروپشک بۆ ناوەکانیان کرا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ژمارەی ئەو هاووڵاتیانەی تیروپشک بۆ ناوەکانیان کراوە پێکهاتوون لە 117 هەزار و 120 کەس، هاوکات توانراوە پشکی ئەم ساڵی حاجیانی هەرێمی کوردستان زیاد بکرێت، کە دوو ساڵی ڕابردوو پشکی حاجیانی هەرێم چوار هەزار و 685 پشکمان هەبوو، بەڵام ئەمساڵ بووەتە پێنج هەزار و 120 پشک، لەو پشکانە ژمارەیەک پشک بۆ موڕشیدانی ئایینی و تیمی پزیشکی و کەسوکاری شەهیدان و گرووپی ئیداری سەرپەرشتی پرۆسەی حەج و شۆفێرانی پاس تەرخان دەکرێت، کە 72 پشک تەنیا بۆ شۆفێرانی پاسەکانە، بۆیە ئەوەی دەمێنێتەوە کە ئێمە تیروپشکیان بۆ بکەین بریتییە چوار هەزار و 513 پشک.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت