
محەممەدی حاجی مەحموود و عەبدوڵڵا حاجی مەحموود
ئاڤا نیوز
لە ماوەی دوو هەفتەدا بۆ جاری دووەم شەڕ لەنێوان محەممەدی حاجی مەحموود سکرتێری حیزبی سۆشیالیست دیموکراتی کوردستان و عەبدوڵڵای برایدا کە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حیزبەکەیە ڕوودەدات، هەردووجار بەهۆی وەرگرتنی پۆستە حزبییەکان بووە.
چیرۆکی سەرەکی: لە 29ـی مانگی ڕابردوو، محەممەدی حاجی مەحموود و عەبدوڵڵای برای لەسەر دانانی کوڕەکانیان بە سەرۆکی یانەی بەختیاری شەڕ لەنێوانیان دروست دەبێت و پاسەوانەکانیان ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە، جارێکی دیکە ئەمڕۆ یەکشەممە بەهۆی گۆڕانکاری لە پۆستێکی حیزبی شەڕ لەنێوانیان دروست بووەوە.
چی ڕوویدا: بەهۆی گۆڕینی سەڵاح عەلی، بەرپرسی دەزگای کاروباری پێشمەرگەی حیزبی سۆسیالیست، هەرچەندە زاوای محەممەد حاجی مەحموودە، بەڵام لە باڵی عەبدوڵڵای برای نزیک بووە، دانانی حوسەین خەلیفە لە شوێنی، ناڕەزایەتیی سەڵاح عەلی لێکەوتەوە و لەلایەن هێزەکانییەوە چەند تەقەیەک کراوە، بەڵام دواتر بارودۆخەکە کۆنترۆڵ کراوە.
زانیاریی تایبەت: لەدوای تەقەکانەوە، محەممەد حاجی مەحموود دەچێتە لای عەبدوڵڵای برای و پێی دەڵێت "دەبێت ئەم شوێنە چۆڵ بکەیت، ناتوانین چیدیکە بەیەکەوە لەم حیزبەدا کاربکەین".
زانیاریی زیاتر: دوای ئەم دەمەقاڵێیەی نێوانیان کۆشکێکی عەبدوڵای حاجی مەحموود لە گوڵەخانە کە نزیکەی 30 چەکداری تێدابووە، "لەلایەن هێزەکەی محەممەدی حاجی مەحموود هێرشی کراوەتە سەر و ئێستا بارودۆخەکە ئارام بووەتەوە.
لێدوانی تایبەت: عەبدوڵڵای حاجی مەحموود، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حیزبی سۆشیالیست دیموکراتی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: بە فەرمانی سکرتێری حیزب، هێزی حیزبی سۆسیالیست دیموکرات هەڵیکوتایە سەر ماڵەکەم، ڕووبەڕووبوونەوە ڕووی داوە، چاوەڕوان دەکرێت دامودەزگاکانی حکومەت نێوەندگیری بکەن.
ئەوەی چاوەڕوان دەکرێت: ناکۆکی ئەو دوو برایە پێناچێت بەئاسانی چارەسەر بێت بەوپێیەی عەبدوڵڵای حاجی مەحموود لە هەولێرەوە دەستیکردووە بە جموجوڵ و دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی کوردستان وەک کاراکتەرێکی سەربەخۆ، هەر لەو ڕوانگەیەوە پێشبینی دەکرێت لە پارتی سۆسیالیست دیموکرات جیاببێتەوە و پارتێکی نوێ دروست بکات یان پەیوەندی بە پارتێکی دیکەی کوردستانەوە بکات.
هۆکارە زانراوەکان: عەبدوڵڵای حاجی مەحموود براکەی بەوە تۆمەتبار دەکات کە کوڕ و کچ و کەسانی نزیک لە خۆی خستۆتە شوێنی باڵا و هەستیار لە بەڕێوەبردنی حیزبەکەی، لە بەرامبەریشدا محەممەدی حاجی مەحموود عەبدوڵڵای برای بەوە تۆمەتبار دەکات کە زیادەڕەوی کردووە لە سوود بینین لە دەسەڵاتەکانی بەوپێیەی جگە لەوەی ئەندامی سیاسی هەمان حیزبە هاوکات لە کابینەی نۆیەمیشدا وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوانە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرەڕای هەوڵەکانی ئاگربەست، ڕووسیا لە پێشڕەوییەکانی بەردەوامە
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ لەسەر کۆنترۆڵکردنی گرینلاند سوورە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فازڵ میرانی: دەسەڵاتدارانی بەغدا کوردیان وەک هاوبەش قبووڵ نەکردووە
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیبانی لەگەڵ هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆبووەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر دوو هەزار دۆنم زەوی سەوزە تێکدراوە کە بە ئاوەڕۆ بەرهەم دەهات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند مەیموونێک خەڵکی گەڕەکێکی هەولێر هەراسان دەکەن
13 ئازار
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر 75%ی تەواو بووە
13 ئازار
هاوشێوەی چاپکراوەن دراوە ئەلیکترۆنییەکانیش زەکاتیان لێدەردەکرێت
13 ئازار
خۆری ئاڤا؛ چیرۆکی دایک و کچێکی نەخۆش لە شاری ڕانیە کە لە دۆخێکی سەختی ئابووریدان
13 ئازار
- زۆرترین بینراو
- 2 تشرینی یەکەم
بەکاندیدیی لەگەڵ دیدار ڕەشید شێروانی