
ژمارەیەک ئافرەتی کەرتی نەوت و گاز لە بەسرە، وێنە: un
ئاڤا نیوز
ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی دەرەنجامی هەڵسانگاندنی بارودۆخ و ژینگەی کاری لە کەرتی نەوت و گازدا لە پارێزگای بەسرە لە عێراق بڵاوکردەوە، 57%ـی ئافرەت و 10%ـی پیاوان ڕووبەڕووی گێچەڵی سێکسی بوونەتەوە.
وێنە گەورەکە: ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی بە هاوبەشیی حکومەتی خۆجێی بەسرە، وۆرک شۆپێکی ئەنجامدا کە چەندین بەرپرسی حکومی و ڕێکخراو و کۆمپانیاکانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی تێیدا بەشدار بوون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: مەها قەتاع، ڕێکخەری ناوچەیی ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئافرەتان بەشدارییان کەمە، کە بە ڕێژەی 40% لە کۆمپانیا نێودەوڵەتی و 25%ـی ناوخۆییەکان و 50%ـی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان بەرنامەی بەهێزکردنی لێهاتووییەکان پێشکەش دەکەن، لە کاتێکدا ڕێژەکە لە کۆمپانیاکانی خۆماڵی تەنیا 26%ـە.
زانیاریی زیاتر: 85%ـی کۆمپانیا ناوخۆیی و 50%ـی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان مووچەی مۆڵەتی دایکایەتی نادەن، واتە ئەو ئافرەتانەی بەهۆی منداڵ خستنەوە یان بەهۆی بەخێوکردنی منداڵی ساوا لە کار دوور دەکەونەوە، مووچەکانیان بۆ هەژمار ناکرێت، سەبارەت بە پاراستنی کۆمەڵایەتی 63%ـی کۆمپانیا نێودەوڵەتی و 27%ـی کۆمپانیا ناوخۆییەکان نیوەی فەرمانبەرەکانیان تۆمار دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: 75%ـی کۆمپانیا نێودەوڵەتی و نیوەی کۆمپانیا ناوخۆییەکان بێ ئاگان لە کاریگەرییان لەسەر گۆڕانی ئاو و هەوا، تەنیا بەشێکی کەمی کۆمپانیاکان سیاسەتی چارەسەرکردنی ئەم دیاردانەیان هەیە، واتە 63%ـی کۆمپانیا نێودەوڵەتی و 55%ـی ناوخۆییەکان ئامرازی گواستنەوەی پارێزراو بۆ فەرمانبەرانیان لە هەردوو ڕەگەزەوە دابین دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 17 خولەک لەمەوپێش
حیزبوڵلای عێراقی ههڕهشه لە ئەمریکا دەکات
- کوردستان
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئەمشەو 170 حاجی دیكە دەگەنەوە خاكی هەرێمی كوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- عێراق
- 17 خولەک لەمەوپێش
حیزبوڵلای عێراقی ههڕهشه لە ئەمریکا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ درۆن لە ناوچەکانی پارێزگای زیقار دەکەونە خوارەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مووشەکێک بەر باڵەخانەیەکی نزیک باڵیۆزخانەی عێراق لە تاران کەوت