
کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ئەمنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان
ئاڤا نیوز
لیژنەی باڵای ئەمنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوە و چەند بڕیارێکیان لە بارەی ڕۆژانی دەنگدانی تایبەت و گشتیی دەرکرد، لە ڕۆژانی دەنگدان هاتوچۆ ئاسایی دەبێت و بردنە ژوورەوەی مۆبایل بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
چیڕۆکی سەرەکی: 19 ڕۆژ ماوە بۆ دەستپێکردنی پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت، لیژنەی باڵای ئەمنی بەسەرپەرشتیی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و چەند بڕیارێکی نوێ دەردەکات، جەخت لەوە دەکاتەوە کە هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لە ڕۆژانی دەنگدانی تایبەت و گشتیی بردنە ژوورەوەی مۆبایل بە هەموو شێوەیەک قەدەغە دەبێت، هاوکات قەدەغەی هاتووچۆ ڕاناگەیێنرێت و هاوشێوەی ڕۆژانی ئاسایی هاتووچۆ دەکرێت، دەروازە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکانیش داناخرێن.
لەلایەکی دیکەوە: هێمن میرانی، بەڕێوەبەری دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوای کۆبوونەوەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا دەکرێت و هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ گواستنەوەی پریشکی ئاگری گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و حیزبوڵڵای لوبنان بۆ هەرێمی کوردستان.
زانیاریی زیاتر: هێمن میرانی جەختی کردەوە، هەموو ئامادەکارییە ئەمنییەکان کراون بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی ئارام، هەڵبژاردن ئازادانە دەبێت و هیچ هێزیک ناتوانیت فشار لە دەنگدەر بکات دەنگ بە لایەنێک بدات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت