مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی
ئاڤا نیوز
گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، هەمیشە مەترسی لەسەر قەوارەی هەرێمی کوردستان هەبووە، هاوکات سندووقەکانی دەنگدان و خەڵک وەڵامی هەموو شتەکان دەدەنەوە لە هەرێمی کوردستان.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی دووشەممە 30-09-2024 مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لە میانی بەشداریکردنی لە گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر حەوتی ئاڤا کە هەوراز گوڵپی پێشکەشی دەکات، باسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و یەکێتی دەکات.
لێدوانی فەرمی: مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: درووشمی پارتی ئارامییە، بەو شێوازەش بانگەشەی هەڵبژاردن دەکەین، پارتی ئەوە دەکات کە دەیڵێت و سندووقەکانی دەنگدان وەڵامی هەموو شتەکان دەداتەوە و ئێمە لە هەڵبژاردن ناترسین.
زانیاریی زیاتر: گوتەبێژی پارتی گوتیشی: ئێمە لە ڕوانگەی ئەو درووشمانەی بۆ هەڵبژاردن هەمانە، نامانەوێ خەڵکی کوردستان نیگەران و بێزار بکرێن، چونکە پارتی بەو شێوازە بانگەشە دەکات کە دروستە، هاوکات ئەولەوییەتی پارتی بۆ هەڵبژاردن، پارێزراوی قەوارەی هەرێمی کوردستانە، دەبێت حکومڕانییەک هەبێت کە ڕێز لە خوێن و خەباتی هەرێمی کوردستان بگیرێت.
ئەمەوەی پێویستە بیزانیت: لەبارەی شکاندنی یەکتر و بانگەشەی تووندی هەڵبژاردنەوە، مەحموود محەممەد ئاماژەی بەوە دا: پارتی ڕابردوویەکی هەیە و شەرمی لێ ناکات، ئەو ڕابردووە پڕیەتی لە دەستکەوت بۆ نەتەوە و بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان، هاوکات هەر نسکۆیەک تووشی پارتی هاتبێت، لەپێناوی خاکی کوردستاندا بووە، ئێمە لەسەر شکاندنی خەڵک بانگەشە ناکەین، هاوکات پارتی بەرپرسیاریێتیی مێژوویی لە هەرێمی کوردستان هەیە، ئێستا کوردستان لە قۆناغێکی هەستیاردایە.
ئەمەش بزانە: لەبارەی هەڵبژاردنی کوردستانەوە گوتی: پارتی پلان و پرۆگرامەکانی بۆ چوار ساڵی داهاتوو دەخاتە بەردەم خەڵک و نیشانیان دەدات، بۆیە هێرش دەکرێتە سەر پارتی، چونکە حیزبی یەکەمی کوردستانە و خەڵک دەزانێت کێ دەیانپارێزێت، هاوکات ئەوانەی بانگەشەی تووند دەکەن، هیچیان پێ نییە بۆ خەڵک.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: گوتەبێژی پارتی ئەوەشی خستەڕوو: هەر خەڵکێک باوەڕی بە دیموکراسی هەبێت، باسی سندووقەکانی دەنگدان و متمانەی خەڵک دەکات، چونکە سندووقەکانی دەنگدان وەڵامی هەموو شتەکان دەدەنەوە.
لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی یەکێتییەوە مەحموود محەممەد گوتی: یەکێتی هیچ نوێگەرییەکی تێدا نییە، نوێبوون هەندێک شتی تازەی تێدایە، ئەویش پەیوەندییەکانییەتی بو دەبێت بەرژەوەندییەکانی خەڵکی تێدا بێت، نەک گۆڕینی دەموچاوەکان، یەکێتی فەترەیەکە وشەی هاوسەنگی زۆر بەکار دێنن، هاوسەنگی دەنگ دیاری دەکات، هاوکات سەردەمی 50 بە 50 بەسەرچووە، ئێستا حیزب و لایەنی دیکە هەن، نایانەوێت پەنجا بە پەنجا هەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: گەرمیان بەرزترین پلەی گەرمای تێدا تۆمار دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
داخستنی ئاسمانی عێراق بۆ ماوەی 27 کاتژمێری دیکە درێژ کرایەوە