
یەحیا ڕەسوول، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی عێراق دووپاتی دەکاتەوە هەموو ڕێکارەکانی تایبەت بە پاراستنی سنووریان گرتووەتەبەر و ئامادەیی هێزە ئەمنییەکانیشی لەو پێناوەدا ڕاگەیاند.
وێنە گەورەکە: جەنگی ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنانی بەردەوامە و مەترسیی هەیە جەنگەکە بەرفراوان بێت و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە بگرێتەوە، بە تایبەتی گرووپە چەکدارەکانی عێراق کە هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا دەکەن و چەند جارێک ئیسرائیلیان بۆردوومانکردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: یەحیا ڕەسوول، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی عێراق ڕایگەیاند: ئەوپەڕی ئامادەکاریمان کردووە، بۆ پاراستنی سەروەریی عێراق لە ئەگەری هەر هێرشێکی لەناکاو دا لەلایەن ئیسرائیلەوە، هاوکات هاوکارییەکانمان بۆ لوبنان بەردەوامە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی دووشەممە 30-09-2024، عێراق لە دەروازەی قائیم پێشوازیی لە کاروانێکی پەنابەرەکانی لوبنان کرد کە ژمارەکەیان 144 هاووڵاتی بوو.
ئەمەش بزانە: ڕۆژی دووشەممە، عەبدولئەمیر یاڕەڵڵا، سوپاسالاری عێراق کۆبوونەوەیەکی ئەمنی بەبەشداری فەرماندەکانی هێزی ئاسمانی، وشکانی و پلاندانان و چەند بەرپرسێکی دیکە ئەنجامدا و دۆخی ئەمنیی وڵات تاوتوێکران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 11 خولەک لەمەوپێش
مووشەکێک لە ناوچەی قەرەداغی سلێمانی دەکەوێتە خوارەوە
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
ڕیگای بەحرکە بۆ ماوەی 15 ڕۆژ دادەخرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گرژییەکانی ئێران و ئیسرائیل گەیشتنی گەنمی ئەمریکی بۆ عێراق دوادەخەن
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی پشتیوانیی عێراق بۆ ئێران ڕادەگەیەنێت و داوای ڕاگرتنی هێرشەکان دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق لە یەک مانگدا زیاتر لە دوو هەزار زیندانی ئازاد کراون
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بانگەوازێک لە دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراقەوە