
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، وێنە: INA
ئاڤا نیوز
شەوی ڕابردوو بە سێ مووشەک لە ناوچەی عامرییەوە بنکەی سەربازیی ڤیکتۆریا لەنێو فڕۆکەخانەی بەغدا بۆردوومان کرا.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو ئیسرائیل هێرشی زەمنی سنوورداری بۆ سەر ژێرخانی حیزبوڵڵا لە لوبنان ڕاگەیاند، لەهەمان کاتدا و لە عێراق هێرشی مووشەکی کرایە سەر فڕۆکەخانەی بەغدا و بنکەی سەربازی ڤیکتۆریا کە هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانانی تێدا جێگیرکراوە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "نزیکەی کاتژمێر 12:00 شەوی ڕابردوو مووشەکی یەکەم لە ڕێڕەوی فڕۆکەخانەی مەدەنی کەوتە خوارەوە، دووەمیان لەلایەن سیستمی بەرگریی بنکەی سەربازیی ڤیکتۆریا خراوەتە خوارەوە، مووشەکی سێیەمیش لە نزیک فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکان کەوتووەتە خوارەوە، لە ئەنجامدا چوار ئۆتۆمبێلی مەدەنیی سووتاون".
ئەمەش بزانە: تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیاریەتیی ئەنجامدانی هێرشەکەی لەئەستۆ نەگرتووە، گەشتە ئاسمانییەکانیش بەشێوەیەکی ئاسایی بەردەوامن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئێران: ئیسرائیل سەقامگیری ناوچەکەی تێکداوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 37 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل هۆشدارییەک بە هاووڵاتییانی دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پشتیوانیی ئێران داوای خۆپیشاندان دەکات
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مالیکی: ڕووبەڕووبوونەوەی ئیسرائیل سەرکەوتنە بۆ بەرەی مقاوەمە
- عێراق
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشدارییەک لە سەرۆکی پەرلەمانی عێراقەوە لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا جارێکی دیکە هۆشداری دەداتەوە