
دەرهێنانی بەردی ئەگزۆج - بغداد الیوم
ئاڤا نیوز
نزیکە چوار ئۆتۆمبێل لە شەقامەکانی بەغدا دەسوڕێنەوە و ژینگەی شارەکە پیس دەکەن، بەتایبەت ئەوانەی بەردی گزۆزیان دەرکراوە، حکومەتیش هیچ پلانێکی نییە بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ئەم تاوانە ژینگەییە.
چیرۆکی سەرەکی: بەردی گزۆز چییە؟؛ بریتییە لە ماددەیەکی تێکەڵ لە کانزا و سیرامیک و لە شێوەی شانەی هەنگ دروست دەکرێت، ئەرکی هەڵمژینی ئەو گازە زیانبەخشانەیە کە لە گزۆزی ئۆتۆمبێلەوە دەردەچێت، بەڵام بەشێکی زۆر لە ئۆتۆمبێلەکانی عێراق بەردەکانیان دەرکراوە.
ڕاگهیێنراوی فهرمی: د.حوسێن جەبار، سەرۆکی بەشی ئەندازیاری ژینگە لە زانکۆی بەغدا ڕایگەیاند: ئەو گازانەی لە دووکەڵی ئۆتۆمبێلەوە دروست دەبن، کاریگەری بەرچاویان دەبێت لەسەر کوالێتی هەوا، زیادبوونی پیسبوونی ژینگە، هاوکات دەبنە هۆی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە، شێرپەنجەی سییەکان، نەخۆشییەکانی دڵ و نەخۆشییە دەروونییەکان.
ئەمەش بزانە: بەگوێرەی ئاماری ساڵانەی وەزارەتی تەندروستی عێراق، ژمارەی ئەو کەسانەی تووشی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە بوون، لە سەرانسەری عێراقدا گەیشتووەتە 10 هەزار و 334 کەس.
هۆکارە زانراوەکان: بەردی گزۆزی ئۆتۆمبێل لە بازاڕدا بە 500 تا 550 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، لەبەرئەوەی پێکهاتەیەکی ژینگەیی هەیە و لەوڵاتان بەپێی یاسا مەرجە گزۆزی ئۆتۆمبێلەکان ئەو بەردەی تێدا بێت، بۆ ئەوەی دووکەڵی ئۆتۆمبێلەکان ژینگە پیس نەکات، بەڵام لە عێراق ڕێگری لە دەرهێنانی ناکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
- ژینگە
- 29 تەممووز
پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستپێدەکات