
وێنەی وسام مووسەوی، جێگری ئامر فەوجی دووی حەشدی شەعبی کە لە هێرشەکەدا کوژراوە
ئاڤا نیوز
لە قەزای شارەبانی سەر بە پارێزگای دیالە، چەکدارانی داعش هێرش دەکەنە سەر ئۆتۆمبێلێکی حەشدی شەعبی، پلەدارێک و چەکدارێکی حەشد دەکوژن.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ئۆتۆمبێلێک کە دوو چەکداری حەشدی شەعبی تێدا بووە، لە نزیک بێستانی ڕەشید ئەتعان کە دەکەوێتە بەشی باکووری قەزای شارەبان (میقدادیە)ی سەر بە پارێزگای دیالە، لەلایەن چەکدارانی داعش هێرشی کراوەتە سەر و هەردوو چەکدارەکەی حەشدی شەعبی کوژراون.
زانیاریی بەدەستهاتوو: یەکێک لە چەکدارە کوژراوەکان بە ناوی وسام مووسەوی، پلەدار بووە و جێگری ئامر فەوجی دووی حەشدی شەعبی بووە لە پارێزگای دیالە، چەکدارە کوژراوەکەی دیکە ناوی عەبدوڵڵا جبوورییە.
لێدوانی فەرمی: ئەوس ئیبراهیم، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە هەواڵەکەی بۆ ئاڤا نیوز پشتڕاستکردەوە گوتی: دوو چەکداری حەشد کوژراون، بەڵام زانیاریم نییە پلەدارن یان نا.
باکگراوند: هەر ئەمڕۆ لە سنووری پارێزگای نەینەوا لە نێوان سوپای عێراق و چەکدارانی داعش پێکدان ڕووی دا و لەنێو تونێلێکدا چەکدارێکی داعش کوژرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
مووشەکێک لە ناوچەی قەرەداغی سلێمانی کەوتەخوارەوە
- کوردستان
- 57 خولەک لەمەوپێش
ڕیگای بەحرکە بۆ ماوەی 15 ڕۆژ دادەخرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گرژییەکانی ئێران و ئیسرائیل گەیشتنی گەنمی ئەمریکی بۆ عێراق دوادەخەن
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی پشتیوانیی عێراق بۆ ئێران ڕادەگەیەنێت و داوای ڕاگرتنی هێرشەکان دەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق لە یەک مانگدا زیاتر لە دوو هەزار زیندانی ئازاد کراون
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بانگەوازێک لە دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراقەوە