
کێڵگەی ڕووەکی ماددەی هۆشبەر
ئاڤا نیوز
لە دوو پارێزگا هێزەکانی سەر بە دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ژمارەیەک کێڵگەی ڕووەکی بەرهەمهێنانی ماددەی هۆشبەر لەناو دەبەن.
وێنە گەورەکە: عێراق بووەتە ناوەندێک بۆ گواستنەوە و بەرهەمهێنانی ماددەی هۆشبەر و کارتێکەرە دەروونییەکان، تاوەکو ئێستا چەندین بازرگانی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی دەستگیرکراون و دەستیش بەسەر چەندین کارگەی بەرهەمهێنانی ماددەی هۆشەبەردا گیراوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاند: هێزەکانمان لە پارێزگاکانی بەغدا و دیالە، بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییە پشتڕاستکراوەکان و دوای بەدواداچوونی وردی مەیدانی، توانیویانە دەست بەسەر شەش کێڵگەی ڕووەکی ماددەی هۆشبەر لە جۆری "داتورا"دا بگرن.
زانیاریی زیاتر: هەڵمەتەکە لە ناوچەکانی مەدائین، ئەلبووعەیسە لە بەغدای پایتەخت و بەلدروز لە پارێزگای دیالە کرا، لە ئەنجامدا دەستبەسەر دوو هەزار و 305 ڕووەکی هۆشبەردا گیرا و هەر لەوێش بە هاوکاری بەشی کشتوکاڵی دۆرا و مەدائین و بەلەدروز لەنێو بران.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە گوتەی میقداد میری، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕێژەی دەستبەسەرداگرتنی ماددەی هۆشبەر لەمساڵدا لە سەرتاسەری عێراق 210% بەرزبووەتەوە، لە دوو ساڵی ڕابردووشدا 569 تۆڕی جیاواز دەستگیرکراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرەڕای هەوڵەکانی ئاگربەست، ڕووسیا لە پێشڕەوییەکانی بەردەوامە
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ لەسەر کۆنترۆڵکردنی گرینلاند سوورە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
فازڵ میرانی: دەسەڵاتدارانی بەغدا کوردیان وەک هاوبەش قبووڵ نەکردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر دوو هەزار دۆنم زەوی سەوزە تێکدراوە کە بە ئاوەڕۆ بەرهەم دەهات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند مەیموونێک خەڵکی گەڕەکێکی هەولێر هەراسان دەکەن
13 ئازار
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر 75%ی تەواو بووە
13 ئازار
هاوشێوەی چاپکراوەن دراوە ئەلیکترۆنییەکانیش زەکاتیان لێدەردەکرێت
13 ئازار
خۆری ئاڤا؛ چیرۆکی دایک و کچێکی نەخۆش لە شاری ڕانیە کە لە دۆخێکی سەختی ئابووریدان
13 ئازار
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیبانی لەگەڵ هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆبووەوە
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق و سووریا ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش پێکدەهێنن
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سیناتۆرێکی ئەمریکی بۆ عێراق: سزای تووند بەڕێوەیە