گەورەترین پڕۆژەی ئاژەڵداریی و بەرهەمە شیرەمەنییەکان لە دهۆک دەکرێتەوە
- کوردستان
- 7 تشرینی یەکەم

پڕۆژەی کاڤین فارم لە سنووری قەزای سێمێل، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، پڕۆژەی کاڤین فارم لە سنووری قەزای سێمێل دەکاتەوە، کە تایبەتە بە ئاژەڵداریی و بەرهەمێنانی شیر، پەنیر و ماست.
وێنە گەورەکە: بهدیهێنانی ئاسایشی خۆراک و زیادكردنی بهرههمی كشتوكاڵی یهكێكه له پلانه سهرهكییهكانی كابینهی نۆیهمی حكومهتی ههرێمی كوردستان به ئامانجی ههمه جۆركردنی سهرچاوهكانی داهات، ئهم پڕۆژهیه دەبێتە گەورەترین پرۆژەی بەرهەمهێنانی شیرەمەنی لە هەرێمی كوردستان و عێراق، لەسەر ڕووبەری هەزار دۆنم زەوی و بە تێچووی 90 ملیۆن دۆلار بوونیادنراوە.
لێدوانی فەرمی: د.هەڤاڵ ئاکرەیی، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی دهۆک بە ئاڤا نیوزی گوت: "ئەم پڕۆژەیە زیاتر لە 500 هەلیکاری ڕاستەوخۆ و سەدان هەلیکاری ناڕاستەوخۆ دابین دەکات، نزیکەی سێ هەزار مانگا لە ئەڵمانیاوە هاوردە دەکرێن و بێچووەکانیان بەخێو دەکرێن بۆ زیادکردنی بەرهەمی گۆشت، جگە لەوەش بەرهەمی شیرمەنی هەناردەی وڵاتانی دیکە دەکرێت."
زانیاریی زیاتر: کاڤین فارم 101ـەمین پرۆژهی بەخێوكردن و قەڵەوكردنی گۆلكە لە هەرێمی کوردستان، بەرهەمی شیری پڕۆژەکە ڕۆژانە 120 هەزار لیتر شیر دەبێت، جگە لەوەش شیر لە هاونیشتمانییانی سنوورەکەش وەردەگرت، بە گشتی پڕۆژەکە ڕۆژانە توانای بەرهەمهێنانی 500 هەزار لیتر شیری هەیە.
خاڵی ستراتیژی: لە کاڤین فارم بۆ یەکەمین جار شیر بەبێ ماددەی پارێزەر ڕەوانەی بازاڕ دەکرێت و بۆ ماوەی شەش مانگ بەسەرناچێت، هەروەها بۆ یەکەم جار لەسەر ئاستی ناوچەکە شیر بە بەتامی میوە بەرهەم دەهێنێت، هاوکات 300 دۆنم زەوی لە نێو پڕۆژەی بە ئالیکی مانگا داچێنراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت