
مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە میانەی بانگەشەی هەڵبژاردن - زاخۆ
ئاڤا نیوز
مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی، لەمیانەی وتارێكیدا لە كەرنەڤاڵی بانگەشەی پارتی لە زاخۆ باسی لە دروشمی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن كرد و ڕایگەیاند، دروشمەكان ڕووی ڕاستەقینەی هەمووانی دەرخست.
وێنە گەورەكە: لەچوارچێوەی بانگەشەی هەڵبژاردن، ئەمڕۆ پارتی بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆكی حیزبەكە، كەرنەڤاڵێكی جەماوەریی بە ئامادەبوونی دەیان هەزار كەس لە شاری زاخۆ ساز كرد.
لێدوانی فەرمی: مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند: هیچ كام لە دروشمی لایەنەكان باسی ئاوەدانی و پێشكەوتن ناكەن، دروشمی ئەوان دەڵێن كۆتایی پێدەهێنین، ڕایدەگرین، دەیانەوێ نائومێدی لەنێو خەڵك بڵاوبكەنەوە و وەڵامی ئێمەش بۆ ئەوان ئەوەیە "ناتوانن" دەنگی ئێوە پلانی ئەوان دەشكێنێ، دروشمی لایەنەكان ڕووی ڕاستەقینەی ئەوانی بۆ خەڵك دەرخست.
لەلایەكی دیكەوە: مەسرور بارزانی ڕاشیگەیاند: ئەگەر پارتی نەبووایە ئەو دۆخەی ئێستا هەیە دروست نەدەبوو، ئەگەر پارتی نەبووایە دیموكراسی لەم وڵاتە نەدەبوو، ئەو كەسەی هیچ دەستكەوت و بەرهەمێكی نەبێت، ئەو كەسەی فاشیل بێت، ئەو كەسەی لە بەڕێوەبردنی بەشێك لەم وڵاتە سەركەوتوو نەبووبێت، كەسی فاشیل حكومڕانی پێناكرێت.
ئەوەش بزانە: جێگری سەرۆكی پارتی دەشڵێ: ئەو لایەنەی وەفای نەبووە بۆ تێكۆشەرەكانی خۆی و بۆ قارەمانەكانی گەلی ئێمە، ئەمڕۆ چۆن وەفای بۆ خەڵك دەبێت كەسێك وەفای بۆ برا و هاوڕێ و تەنانەت ئەو كەسەش نەبێت كە هێناویەتییە سەر دەسەڵات، ئیتر چۆن وەفای بۆ خەڵك دەبێت، ئەو كەسەی دوێنێ خاكی كوردستانی فرۆشت ئەمڕۆ ئەم خاكەی پێناپارێزرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمسیۆن: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کاتی خۆیدا دەکرێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ورمێ سێ زیندانی بە تۆمەتی دزیكردن پەنجەیان دەبڕدرێتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
گرفتی كەمئاوی هەڵەبجە و سەیدسادق چارەسەر دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
30 تەممووز
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاوی پڕۆژهی فریاگوزاریی خێرای گهیاندنى ئاوی هەولێر دهگاته بنەسڵاوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ورمێ سێ زیندانی بە تۆمەتی دزیكردن پەنجەیان دەبڕدرێتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
گرفتی كەمئاوی هەڵەبجە و سەیدسادق چارەسەر دەكرێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
دواى بهدواداچوونی ئاڤا منداڵێكی تووشبووی ئۆتیزم هاوكاریی دهكرێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ ئەوەی سەرپێچی لە ئاوی ماڵان بکات بە 400 هەزار دینار سزا دەدرێت