پلانی ساختەکارییەکی گەورەی یەکێتی لە بەغدا بۆ دەنگدان ئاشكرا دەبێت
- کوردستان
- 7 تشرینی یەکەم
بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ قەیس خەزعەلی و ڕەیان کلدانی
ئاڤا نیوز
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی لە بەغدا ساختەکارییەکی گەورەی بۆ ڕۆژی دەنگدان کردووە، کارتی دەنگدانی بۆ 100 هەزار ئەندامی حەشدی شەعبی دەرکردووە و بەکاریان دەهێنن دەنگ بە یەکێتی بدەن.
وێنە گەورەکە: لە بەغداوە فێڵ و ساختەکارییەکی گەورەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئێستاوە بۆ هەڵبژاردن ئاشکرا دەبێت، هەریەک لە ڕەیان کلدانی و قەیس خەزعەلی کە دوو فەرماندەی حەشدی شەعبین و لە لیستی تیرۆر و سزادراوەکانی ئەمریکان، پاڵپشتی ساختەکارییەکانی یەکێتی دەکەن و کاریان بۆ کردووە.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە بەغداوە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: "بە پشتیوانی ڕەیان کلدانی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابیلوون و قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق، 100 هەزار کەسی سەر بە حەشدی شەعبی کارتی ساختەیان بۆ دەرکراوە و لە ڕۆژی دەنگدان بەکاریان دەهێنن دەنگ بە یەکێتی بدەن، لە شوێنی ئەو کەسانەی کە ناچن بۆ دەنگدان".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەو 100هەزار دەنگدەرەی کە بە ساختە بۆ یەکێتی دروستکراون، ئەو حیزبە لە سلێمانی دەتوانێت حەوت بۆ هەشت کورسی بەدەست بێنێت و ڕێژەی دەنگەکانیشی زیاد بکات.
زانیاریی زیاتر: لە بەغداوە کارتی نیشتمانی ئەو 100 هەزار کەسە بۆ سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە گۆڕدراوە و بەسەر شارەکانی ئەو سنوورە دابەشکراون بۆ دەنگدان.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: لەبەرامبەر ئەو کارە، لە پارێزگای سلێمانی شووقە و زەوی و پارە بەو کەسانە دراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 خولەک لەمەوپێش
ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژدارنەکانی کەنەدا ڕاگەیێنرا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکات
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لەموسەننا دەستبەسەر 440 تۆن برنجی خراپ و ماوە بەسەرچوو دەگیرێت
- کولتوور
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوبەش جیهان گۆرانی "چاوەکەم" بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
11 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ لە هەولێر هاووڵاتییەک خانوو لەناوەندی کۆڵانێکدا دروست دەکات
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
بریارێکی نوێ لەبارەی دابەشکردنی زەوی
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا فێڵی بەشێک لە کۆمپانیاکان بەناوی حەجەوە ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟