لاهوور شێخ جەنگی زانیاریی نوێ لەبارەی کارگەی تلیاکی دەربەندیخان ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 7 تشرینی یەکەم

لاهوور شێخ جەنگی - سەرۆکی بەرەی گەل
ئاڤا نیوز
لاهوور شێخ جەنگی، زانیاریی سەبارەت بە بوونی كارگەیەكی تلیاك لە سنووری شارۆچكەی دەربەندیخان ئاشكرا دەكات و دەڵێ كەسێكی هەرەگەورەی نێو یەكێتی كارەكەی كردووە و دواتر تۆمەتیان داوەتە پاڵ كەسێك كە ئاگای لە بابەتەكە نەبووە.
وێنە گەورەكە: لە دەربەندیخان چەند بەرپرسێکی یەکێتی کارگەی دروستکردنی تلیاکیان داناوە، بۆ ئەم مەبەستە عەبدولئەمیر شممەری، وەزیری ناوخۆی عێراق بە فەرمانی محەممەد شیاع سوودانی لیژنەیەکی بۆ لێکۆڵینەوە لەم بابەتە پێکهێناوە، بەڵام باس لەوە دەکرێت کە یەکێتی بۆ شاردنەوەی ڕاستییەکان و پەردەپۆشکردنی بابەتەکە ڕێگریی لە لیژنەکە کردووە لێکۆڵینەوە بکەن.
لێدوانی فەرمی: لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆكی بەرەی گەل ڕایگەیاند: كەسێكی هەرە گەورەی نێو یەكێتی بە هاوبەشی"عەمامە بەسەرێك"ی بەغدا، لە سووریاوە كارگەیەكی تلیاكی هێناوەتە كوردستان و لە شارۆچكەی دەربەندیخان دایناوە، دواتر كەسێك كە پێشمەرگەیە و هیچ پەیوەندیی بە بابەتەكەوە نییە دەستگیر كراوە و تۆمەتەكەی خراوەتە پاڵ.
لەلایەكی دیكەوە: لاهوور شێخ جەنگی، ئەو قسانەی لەمیانەی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ ژمارەیەك گەنج لەنێو بازاڕی شارۆچكەی دەربەندیخان كرد و ڕاشیگەیاند: لەبری ئەوەی هەلی كار بۆ گەنجەكان دابین بكەن و هیوایان بۆ بگەڕێننەوە گەنجەكانمان فێری تلیاك دەكەن.
باکگراوند: ڕۆژی 02-05-2024 هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، بە هەماهەنگی و ئاڵۆگۆڕی زانیاریی هەواڵگری نێودەوڵەتی و وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی فیدراڵ لە ناوچەیەکی سنووری (ناحيەی مەيدان) کە دەکەوێتە نزیک دەربەندیخان دەستیان بەسەر کارگەیەکی ماددەی هۆشبەردا گرت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت