
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ دەیڤید لامی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ هاوتا بەریتانیەکەی تاوتوێی چەند پرسێکیان کرد، لەنێویاندا پرسی ئەو عێراقییانەی کە بەشێوەیەکی نایاسایی نیشتەجێی بەریتانیان.
ڕاگهیێنراوی فهرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڵاوی کردەوە: لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ دەیڤید لامی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، ڕەشنووسی ڕێککەوتنی شەراکەتی نێوان هەردوو وڵاتیان تاوتوێ کرد، جگە لە پرسی ئەو عێراقییانەی بەشێوەیەکی نایاسایی نیشتەجێی بەریتانیان.
زانیاری زیاتر: وەزیری دەرەوەی بەریتانیا جەختی کردەوە وڵاتەکەی هەوڵدەدات گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و لوبنان و ئێران بەرفراوان نەبێت و پروشکی ئەو جەنگە نەگاتە عێراق.
لەلایەکی دیکەوە: فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوە دا کە بەردەوامی پەرەسەندنی ئەم جەنگەی ئێستا ڕوودەدات لە ناوچەکە، ڕەنگە کارەساتی کۆمەڵایەتی و ئابووری و ئەمنیی نەخوازراوی لێبکەوێتەوە، بۆیە ئێستا لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستە کۆدەنگیەک هەبێت کۆتایی بەململانییەکان بهێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرەڕای هەوڵەکانی ئاگربەست، ڕووسیا لە پێشڕەوییەکانی بەردەوامە
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ لەسەر کۆنترۆڵکردنی گرینلاند سوورە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فازڵ میرانی: دەسەڵاتدارانی بەغدا کوردیان وەک هاوبەش قبووڵ نەکردووە
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیبانی لەگەڵ هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆبووەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر دوو هەزار دۆنم زەوی سەوزە تێکدراوە کە بە ئاوەڕۆ بەرهەم دەهات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند مەیموونێک خەڵکی گەڕەکێکی هەولێر هەراسان دەکەن
13 ئازار
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر 75%ی تەواو بووە
13 ئازار
هاوشێوەی چاپکراوەن دراوە ئەلیکترۆنییەکانیش زەکاتیان لێدەردەکرێت
13 ئازار
خۆری ئاڤا؛ چیرۆکی دایک و کچێکی نەخۆش لە شاری ڕانیە کە لە دۆخێکی سەختی ئابووریدان
13 ئازار
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیبانی لەگەڵ هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆبووەوە
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق و سووریا ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش پێکدەهێنن
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سیناتۆرێکی ئەمریکی بۆ عێراق: سزای تووند بەڕێوەیە