
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران
ئاڤا نیوز
ئێران هۆشداریی دەداتە ئیسرائیل لە هێرشکردنە سەر ژێرخانی وڵاتەکەی و دەڵێت، وەڵامی تووندمان دەبێت.
وێنە گەورەکە: هۆشدارییەکەی ئێران دوای ئەوە دێت، بەگوێرەی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئیسرائیل لە وەڵامی ئەو هێرشە مووشەکییەی ئێران، دەیەوێت ژمارەیەک دامەزراوەی نەوت و بنکەی ئەتۆمیی ئێران بکاتە ئامانج.
لێدوانی فەرمی: میدیا فەرمییەکانی ئێران لەزاری عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێرانەوە بڵاویکردەوە: ئێران لە ناوچەکەدا بەدوای شەڕدا ناگەڕێت، بەڵام ئەگەر هێرش بکرێتەسەر ژێرخانی وڵاتەکەمان، بەتووندی وەڵام دەدەیتەوە.
لەلایەکی دیکە: ڕۆژی هەینی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا هۆشداری دایە ئیسرائیل لە هێرشکردنە سەر دامەزراوە نەوتییەکان لە ئێران.
ئەمەش بزانە: ئێران لە ڕیزبەندی ئەو 10 وڵاتەدا دێت کە ڕێژەیەکی زۆر نەوت بەرهەمدەهێن.
کاریگەری و لێکەوتەکان: لەئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی ئێران، پێشبینی دەکرێت نرخی نەوت بەرزبێتەوە.
باکگراوند: بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، ساڵی ڕابردوو ئێران خێرایی پیتاندنی یۆرانیۆمی خاوکردەوە، بەڵام دواتر لە کۆتایی ساڵی 2023 بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی پیتێنراوی 60% خێراتر کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
کەمبۆدیا ترەمپ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کاندید دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا دوو سیستەمی پاتریۆت لە ئۆکراینا جێگیر دەکات
- جیهان
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا دەسەڵاتدارییەتی فەلەستین سزا دەدات
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای زیاتر بە سەر ئێراندا دەسەپێنێت