تاوەکو ئێستا سوننە لەسەر کەسێک بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕێکنەکەوتووە
- عێراق
- 20 شوبات

هۆڵی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق - وێنە: ئەلحەدەس
ئاڤا نیوز
بەهۆی "ناکۆکییە سیاسییەکان" لەنێو لایەنەکانی سوننە، تاوەکو ئێستا لەسەر کەسێک بۆ شوێنگرەوەی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق ڕێکنەکەوتوون.
لێدوانی فەرمی: کازم توگی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: لایەنە سیاسییەکان چاوەڕێی بڕیاری دادگای فیدراڵی دەکەن بۆ ئەوەی پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان و کاندیدکردنی کەسێک دووبارە ببێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە پشکی سوننەیە و لایەنە کوردی و شیعییەکان ناتوانن ڕاستەوخۆ دەستوەردان یان دەستپێشخەری بکەن بۆ دیاریکردنی کەسێک بۆ پۆستەکە، "ناکۆکی نێوان لایەنە وسونییەکانیش لەمبارەیەوە قوڵن".
لەلایەکی دیکەوە: عەبدولفەتاح بیلاوی، ئەندامی هاوپەیمانیی ئەنباری یەکگرتوو پێیوایە، موحسین مەندەلاوی تاوەکو ماوەیەکی درێژتر سەرۆکایەتیی دانیشتنەکانی پەرلەمان دەکات، بەهۆی ئەوەی فراکسیۆنی گەورە کە چوارچێوەی هەماهەنگییە بایکۆتی دانیشتەکانی پەرلەمان تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان دەکەن، بەهۆی ئەوەی فراکسیۆنە سونییەکان نەچوونە کۆبوونەوەی پەرلەمان تایبەت بە گفتوگۆکردن لەسەر دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 14 خولەک لەمەوپێش
لە بورسا شیرینی شێوە جیاواز بۆ مانگی ڕەمەزان دروست دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 25 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل: لە باشووری لوبنان دەمێنینەوە
- عێراق
- 29 خولەک لەمەوپێش
نەخۆشێک لەبەغدا 30 ساڵە یەک جار نەخۆشخانەی جێهێشتووە
- کوردستان
- 59 خولەک لەمەوپێش
200 ملیۆن مەتر دووجا زەویی مینڕێژكراو لە هەرێمی كوردستان هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
زنجیرە درامای بەرەو بەرزاییەکان - ئەڵقەی 12
2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر دوو هەزار دۆنم زەوی سەوزە تێکدراوە کە بە ئاوەڕۆ بەرهەم دەهات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند مەیموونێک خەڵکی گەڕەکێکی هەولێر هەراسان دەکەن
13 ئازار
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر 75%ی تەواو بووە
13 ئازار
هاوشێوەی چاپکراوەن دراوە ئەلیکترۆنییەکانیش زەکاتیان لێدەردەکرێت
13 ئازار
- عێراق
- 29 خولەک لەمەوپێش
نەخۆشێک لەبەغدا 30 ساڵە یەک جار نەخۆشخانەی جێهێشتووە
- عێراق
- 40 خولەک لەمەوپێش
موقتەدا سەدر: هەڵبژاردنی "گەندەڵکاران" هەژاری و ماڵوێرانی لێدەکەوێتەوە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی كەوتنی یارییەكی منداڵان لە كەربەلا حەوت كەس بریندار دەبن
- عێراق
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیبانی لەگەڵ هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆبووەوە
- عێراق
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
دژەتیرۆری عێراق: جێگری خەلیفەی داعش بە هاوکاری ئاسایشی هەرێمی کوردستان کوژرا